محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و یه‌كێك له سه‌ركرده سوننه‌كانی عێراق هۆشداری ده‌داته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كه پێویسته كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو، كه‌سێكی په‌سه‌ندكراو بێت لای هه‌مو پێكهاته‌كان و حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنێت و نه‌مانگێڕێته‌وه بۆ رۆژانی نه‌هامه‌تی و قه‌یران و پشێوییه‌كان.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتویه‌تی، چاوه‌ڕوانی بڕیاری برایان له سه‌ركردایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ كاندیدكردنی راسپێردراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی داهاتو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هیوادارین په‌رۆشییان بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق، هێنده‌ی په‌رۆشیان و بگره زیاتریش بێت بۆ یه‌كڕیزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ره‌چاوكردنی ره‌زامه‌ندی نیشتمانی پێویسته‌وه ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كاندیدی راسپێردراو و پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه له‌لایه‌ن هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه پشتیوانی بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بمانگێڕێته‌وه بۆ رۆژه پڕ نه‌هامه‌تی و ئازاربه‌خشه‌كان له قه‌یران و پشێوی و نائارامی كه هێشتا له بیره‌وه‌ری عێراقییه‌كاندا ماون و شوێنه‌واره‌كانیان نه‌سڕدراونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه وێڕای هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.