مارك ساڤایا، نوێنهری دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق رایگهیاند، هەر هەوڵێکی جددی بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و گەڕاندنەوەی سەروەری و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە گەندەڵیانەوە دەستپێبکات کە دارایی و ئاسایشیان ههیه، سەرچاوەی پارەی گەندەڵی گەورەی وەکو موچەی ساختە و قەرزی ساختە و سەروەت و سامانی خەیاڵی دەبێت بوەستێت.
مارك ساڤایا له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی "X" باسی لهوهكردوه، "ئەگەر بڕیارە عێراق چاک بکرێت، دەبێت سەرەتا و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕوبەڕوی گەندەڵی ببنەوە، میلیشیاکان نیشانەیەکن. گەندەڵی نەخۆشییەکە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بە وردی دەزانم پارەی نایاسایی چۆن دهبردرێت، تەنها لە ڕێگەی بەڕێوەبەرە باڵاکانەوە نیه، بهڵكو له ڕێگهی ئهو كهسانهوه گهندهڵییهكه دهكرێت كه له چینهكانی خوارهوهن، وەک ئەندامانی خێزان، هاوڕێ، پاسەوان، شۆفێر و ناوەندەکان، ئەو پێکهاتەیە ناڕونی دروستدهكات و سیستەمەکە بە تەواوی کارا دەهێڵێتەوە".
مارك ساڤایا رونیكردوهتهوه، "ئەوە تۆڕێکی زۆر ئاڵۆزە و بە ئەنقەست دروستکراوە و زیاتر لە دو دەیە چالاکە، بە سەرکەوتویی ڕێساکان و چوارچێوەی پابەندبون و میکانیزمەکانی وردبینی نێودەوڵەتی تێپەڕاندوە، لە ڕێگەی ئەو سیستەمەوە گروپە میلیشیاکانی پاڵپشتیکراوی ئێران لە ڕوی داراییەوە بەهێز کران و پارێزراون و بەردەوام بون".
نوێنهری دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق له پهیامهكهیدا دهڵێت، "هەر هەوڵێکی جددی بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و گەڕاندنەوەی سەروەری و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە گەندەڵیانەوە دەستپێبکات کە دارایی و ئاسایشیان ههیه، سەرچاوەی پارەی گەندەڵی گەورەی وەکو موچەی ساختە و قەرزی ساختە و سەروەت و سامانی خەیاڵی دەبێت بوەستێت، بەبێ ئەوە هەموو هەوڵێکی تر شکست دەهێنێت".
مارک ساڤایا لەدایکبوی ساڵی 1985ه و بازرگانێکی ئەمریکییە و لە ساڵی 2025ەوە وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق کاری کردوە، لە مانگی ئەیلولی 2025، ساڤایا نێوەندگیریكرد بۆ ئازادکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤی، توێژەرێکی ڕوسی-ئیسرائیلی کە لە ساڵی 2023 لەلایەن حزبوڵاوه لە بەغدا ڕفێندرابو، دوای ئازادکردنی، تسورکۆڤ بە ئاشکرا سوپاسی ساڤایای کرد.