فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناسراو به سێنتكۆم رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 7 هه‌زار زیندانیی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه ده‌گوازنه‌وه بۆ عێراق، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی مانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه له به‌ندیخانه‌ی پارێزراودا.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه ده‌ستپێكردوه ئه‌وه‌ش به سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له گواستنه‌وه‌ی 150 زیندانیی داعش كه له به‌ندیخانه‌یه‌ك له حه‌سه‌كه‌ی سوریا ده‌ستبه‌سه‌ربون بۆ شوێنێكی پارێزراو له عێراق.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پێشبینی ده‌كرێت كۆی ئه‌و زیندانییانه‌ی داعش كه له سوریاوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی عێراق بگاته 70 هه‌زار زیندانی.
ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تویه‌تی، له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه له‌نێویشیاندا حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین و پێزانینمان بۆ رۆڵیان هه‌یه له گه‌ره‌نتیكردنی تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی داعشدا. ئاسانكاری بۆ ئه‌وه‌ی كه زیندانیانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و پارێزراو بگوازرێنه‌وه، كارێكی زۆر گرنگه بۆ رێگریكردن له هه‌ر جۆره هه‌ڵاتنێك كه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئه‌مریكاو ئاسایشی ناوچه‌كه.