خه‌میس خه‌نجه‌ر، یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سوننه‌ی عێراق، نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له روماڵی میدیای ره‌سمی عێراقی له‌باره‌ی پێشێلكاریی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق به‌رامبه‌ر به كورد و داوای سزادانی به‌رپرسانی ده‌كات.
ئاوێنه:خەمیس خەنجەر، یەكێك لە سه‌ركرده سیاسییە دیارەكانی سوننەی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە پەیامێكدا نیگەرانی دەربڕیوە لە روماڵی میدیای ره‌سمی عێراق بەوەی پیشەییانە هەواڵەكانی سوریایان نەگواستوەتەوە.
ئه‌و وتوشیه‌تی، پەیوەندیمان بە برایان لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كردوە بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسیارن لە تۆڕی هەواڵی عێراقی.
خەنجەر لە پەیامەكەیدا داوایكردوە، میدیای عێراقی خۆی لە دنەدانی تائیفی و رق و كینەو زانیاری ناڕاست بەدوور بگرێت.
پەیامەكەی خەنجەر دوای ئەوە دێت، تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق لە هەواڵەكانیدا باسی ئەو پێشێلكارییانەی كردوە كە گروپە چەكدارەكانی سوریا دەرهەق بە كوردیان كردوە لە رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردودا.
قسەكانی خەنجەر لەكاتێكدایە، پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدومیش كه یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌ركرده دیاره‌كانی سوننه، لە سەكۆی "ئێكس" هێزەكانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌ی بە ئازادكردنی سەركردەكانی داعش لە زیندانەكان تۆمەتباركرد.