وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی له دوایین كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاریدا به وه‌رگرتنی ئه‌و زیندانییه داعشانه‌ی كه له زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دا بون له سوریا و یه‌كه‌م كاروانیش وه‌رگیرانه‌وه كه 150 زیندانیی داعشی عێراقی و بیانین.
ئاوێنه: سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی له دوایین كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی خۆیدا بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به وه‌رگرتنی ئه‌و تیرۆریسته داعشیه عێراقی و بیانیانه‌ی كه له زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دا له سوریا زیندانی بون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و داعشانه وه‌رگیران كه له 150 تیرۆریستی عێراقی و بیانی پێكدێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی و مه‌یدانیدا دواتر ژماره‌ی كاروانه‌كانی دیكه دیاری ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌یان كه سه‌ركرده‌ی ئاستی یه‌كه‌می گروپه تیرۆریستییه‌كانن.