محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا، جه‌ختی له گرنگی ئاسایشی سوریا بۆ عێراق و ناوچه‌كه كردۆته‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سودانی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سوریا كرا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له گرنگی ئاسایش له سوریا بۆ عێراق و ناوچه‌كه كردوه له‌گه‌ڵ پێویستی هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو سه‌قامگیری و گه‌ره‌نتیكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا.
سودانی ئاماژه‌ی به هاوبه‌شی بونیادنه‌رانه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌بواری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، پته‌وكردنی هاریكاری ئابوری، گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و پشتیوانیكردنی هه‌وڵه دوقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان كردوه.
لای خۆیشییه‌وه تۆم باراك پێزانینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یاندۆته سودانی له‌پاری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له بواری پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و ئیداره‌دانی هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.هه‌روه‌ها ستایشی هه‌نگاوه‌كانی سودانی و ئه‌دای هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانی كردوه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ڕوی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی.