تۆم باراك: پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی خۆشگوزەرانیە
  2026-01-26       370       

تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بە ڕێگه‌ی هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە.

ئاوێنە: تۆم بارا له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی "X" له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بە ڕێگه‌ی هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، مارکۆ ڕوبیۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌نجامداوه‌ و باسیان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی عێراق کردوه‌ بۆ پێکهێنانی حکومەت، جەختیان لەسەر پابەندبونی هاوبەشیان کردەوە بۆ دڵنیابون لەوەی عێراق دەتوانێت بە تەواوی تواناکانی خۆی وەک هێزێک بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبهێنێت.

ڕوبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "حکومەتێک کە لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ناتوانێت بە سەرکەوتویی بەرژەوەندییەکانی عێراق بخاتە پێش كاره‌كانی دیكه‌ و عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان دوربخاتەوە، یان هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق پێشبخات".


لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق، بڕیاریشه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، دواتریش سه‌رۆك كۆمار كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×