ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سودانی كۆبوه‌وه‌و "داڕشتنی پلانێكی تۆكمه"ی بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق په‌سه‌ندكرد.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا تاتوێی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانی سوریاوه كراوه له‌گه‌ڵ سەرجەم ورده‌كارییه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م پڕۆیسه‌یه.
ئەنجومەنەکە جه‌ختی له گرنگی بڕیاری پێشوی خۆی بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعش كردۆته‌وه‌و پێداگریشی كردوه كه بڕیاره‌كه، بڕیارێکی تەواو ئەمنییە و ئامانج لێی پاراستنی عێراقە، هەروەها جەختی لە گرنگی بەردەوامیی هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌م دۆسیه‌یه‌دا كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به بەرپرسیارێتی خۆی لەم بارەیەوە هه‌ڵسێت.
ئەنجومەنەکە داڕشتنی پلانێکی تۆکمەو پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی بۆ سەرپەرشتیکردنی تەواوەتی پرۆسەی گواستنەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانی داعشی تا ئه‌و كاته‌ی دەدرێنە دادگا، په‌سه‌ندكردوه.