رێكخراوی به‌دری عێراقی، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پشتیوانی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: رێكخراوی به‌در، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌سایه‌تی په‌ره‌سه‌ندانه‌كان و روداوه‌كانی ئێستا‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه روبه‌ڕوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بنه‌وه، جه‌خت له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پشتیوانی و پاڵپشتیكردنی كۆماری ئبسلامی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی "لوتبه‌رزیی" ئه‌مریكاو ئیسرائیل.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روبه‌ڕوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه درێژكراوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی جیهانییه بۆ لاوازكردنی "به‌ره‌ی مقاوه‌مه و شكاندنی ئیراده‌ی ئازادیی گه‌لان، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه روبه‌ڕوی شكست ده‌بنه‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روده‌دات روداوێكی تێپه‌ڕ نییه، به‌ڵكو شه‌ڕێكی چاره‌نوسسازه له‌نێوان به‌ره‌ی هه‌ق و به‌ره‌ی ناهه‌ق و... تێیدا هیچ شوێنێك بۆ بێلایه‌نی و دودڵی و بێده‌نگی نییه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق پشتیبوانی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند و داوای له "موجاهیدان" كرد ئاماده‌كاری بكه‌ن "بۆ شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری" له‌دژی "زایۆنییه‌كان."
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند و وتی، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، بێلایه‌ن نابن و هۆشداریشی دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، ئاگر له ته‌واوی ناوچه‌كه به‌رده‌بێت.