نوری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا رێز له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بگرن.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ میدیاكان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لایه‌نگرانی، رایگه‌یاند، به قۆناغێكی هه‌ستاردا تێده‌په‌ڕین كه پێویستی به‌وپه‌ڕی هۆشیاری و به‌رپرسیارێتییه.
مالیكی وتوشیه‌تی، جیاوازی له بۆچوندا پاساو نییه بۆ بێڕێزیكردن، یه‌كڕیزیی و رێزگرتن له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پێویستییه‌كی نیشتمانییه بۆ پاراستنی پڕۆژه‌كه‌و خزمه‌تكردن به لایه‌نگرانمان.