چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لە سەر کاندیدکردنى نووری مالیکى دەکاتەوە
  2026-01-29       273       

شەوى ڕابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەى هەماهەنگییەکان تایبەت بە لێدوان و هەڕەشەکانى ترەمپ، لە دژی کۆبوونەوە، چوارچێوەکە پابەندبوونی خۆیان بە کاندیدکردنى مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دووپاتکردەوە و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکایان بە “پێشێلکردنی سەروەری” لە قەڵەمدا.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى تایبەت بە لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  دەڵێن: شەوى ڕابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی نوورى مالیکی کۆبوونەوەیەکیان لە سەر لێدوانەکانی ترەمپ ئەنجامدا.

چوارچێوەکە جەختی لە پێویستی ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەتى نوێ لە هەفتەی داهاتوو کردەوە، هەروەها جەختیان لە یەکخستنی دیدگای لایەنە کوردستانییەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کردەوە.

سەرکردەکانى چوارچێوەکە، دەستوەردانەکانی ئەمریکایان ڕەتکردەوە و لێدوانەکانی ترەمپیان بە “پێشێلکردنی سەروەری عێراق و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ” زانی، ئەوان پابەندبوونیان بە مالیکی وەک کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران لە حکومەتی داهاتوودا دووپاتکردەوە.

جێگەى ئاماژەیە، قسانەکانى دۆناڵد ترەمپ کاردانەوەى سیاسیی و شەقامى عێراقی لێکەوتەوە، شەوى ڕابردوو هاووڵاتییانى لایەنگرى مالیکى و شیعە هاتنە سەر شەقامەکانى بەغداد و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×