دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس داخراو هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له دورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ی.
ئاوێنه: مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق، به ئه‌مبه‌رین زه‌مان، رۆژنامه‌نوسی پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری راگه‌یاندوه، ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌م له پۆسته‌كه‌م "هه‌ڵه‌ن".
ئه‌و وتوشیه‌تی، پێده‌چێت زانیارییه‌كان له تۆڕه‌كانی سه‌ربه گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریی ئێرانه‌وه بڵاوكرابێتنه‌وه كه هه‌ستاون به ساخته‌كردنی پۆستێك له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ.
له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردودا، ئه‌كاونتی ره‌سمی مارك ساڤایا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس داخرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.
مارك ساڤایا، هێشتا نه‌هاتۆته عێراق، به‌شێك له زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا نوسراوه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌كاربون وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ ته‌واو نه‌كراون، به‌شێكی دیكه‌ش له‌زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن عێراق رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی ساڤایا كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێشتا نوسراوی ره‌سمی وه‌كو نێرده‌ی تره‌مپ پێنه‌گه‌یشتوه.
ساڤایا له‌وباره‌یه‌وه به ئه‌مبه‌رین زه‌مانی وتوه، هێستا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی رێكاره ئیدارییه پێویسته‌كانم، ره‌نگه به‌م نزیكانه ته‌واویان بكه‌م.
هه‌روه‌ها ستیڤن نه‌بیل، رۆژنامه‌نوسی عێراقی و په‌یامنێری پێشوی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه، رایگه‌یاندوه، قسه‌م له‌گه‌ڵ مارك ساڤایا كرد، ئه‌و رێكاری ئیداره‌ی هه‌یه له په‌یوه‌ست به پۆسته‌كه‌ی به‌ڕه‌سمی و ته‌واوكردنی رێكاره پێویسته‌كان بۆ پۆسته‌كه.
وتوشیه‌تی، ساڤایا خۆی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئێكس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخستوه تا ئه‌و كاته‌ی رێكاره ئیدارییه‌كان ته‌واو ده‌كات.