ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، له هه‌فته‌ی رابردو خاوبۆته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كه له زاری حه‌وت سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستیپێكراوه، له هه‌فته‌ی رابردودا خاو بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردوه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 530 زیندانی داعش له سوریاوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ عێراق، كه 130 كه‌سیان عێراقی و 400یان بیانین.
سوپای ئه‌مریكا هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاندبو، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، 7 هه‌زار زیندانیی داعش له سوریاوه بگوازنه‌وه بۆ عێراق.
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی رۆیته‌رزیان وتوه، به‌غدا داوای له ئه‌مریكا كردوه پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه خاو بكاته‌وه تاوه‌كو ده‌رفه‌ت بداته عێراق بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیانی داعش كه خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی عێراق شوێن بۆ ئه‌و زیندانیانه دابین بكات.
رۆیته‌رز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، خاوبونه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه وڵاتانی رۆژئاوا تاوه‌كو ئێستا ئاماده نین ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش وه‌ربگرنه‌وه كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كانی ئه‌وانیان هه‌یه.