نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو رایگه‌یاند، سازش له مافی گه‌له‌كه‌مان له دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی قۆناغی داهاتو ناكه‌ین. ده‌شڵێت، رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له دیاریكردنی سیستمی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانه‌وه، لای ئێمه پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕه‌و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ین.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له لێدوانێكدا وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسانی داوه‌ته‌وه له‌باره‌ی كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
مالیكی وتویه‌تی، گه‌لی عێراق له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بونیادنانی ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و ئازادی و شه‌راكه‌تی سیاسی‌یان قبوڵ كردوه، له‌م روانگه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ده‌سكه‌وته نابێت و سازش له‌سه‌ر مافی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین له دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه جێی متمانه‌یه‌تی و كارامه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی قۆناغی داهاتو.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دیاریكردنی حكومه‌تی خۆمان و سه‌ركرده‌كانمان، كاروبارێكی نیشتمانییه‌و ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه رێز له بژارده‌كانی ئه‌وانی دیكه ده‌گرین. چاومان له بونیادنانی په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئابوری و ئه‌منی هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی زلهێز، به‌دور له هه‌ر ده‌ستوه‌ردان یان په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، رێزگرتن له ئیراده‌مان و دیموكراسییه‌كه‌مان و مافی گه‌له‌كه‌مان له دیاریكردنی سیستمی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانه‌وه، لای ئێمه پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕه‌و له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بین و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ین.