ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشدارییەكی توند دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەو لایەنانەی پشتگیری كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەكەن و دەڵێت،" چانسی خۆتان تاقی مەکەنەوەو سوكایەتی بەترەمپ مەكەن".
ئاوێنە: جۆو وێڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا كە سەر بەکۆمارییەکانە، لەتویتێكدا، هۆشداری دەداتە مالیکی و گروپەکانی سەر بەئێران لەسوکایەتیکردن بە رەمپ و داوایان لێ دەکات چانسی خۆیان تاقی نەکەنەوە.
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس جەخت لەڕزگارکردنی عێراق لەهەژمونی ئێران دەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەدات کە کاردانەوەی ئەمریکا بۆ مکوڕبون لەسەر کاندیدیکردنی مالیکی زۆر توند دەبێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابوو کە ئەگەر مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران، ئەوا ئەمریکا هەموو جۆرە هاوکارییەکی دارایی و سەربازی بۆ عێراق بە تەواوی ڕادەگرێت.
شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوەوەو بریاریاندا نوری مالیکی وەکو کاندیدی چوارچێوەکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بمێنێتەوە.