رەغد سەدام حسێن، کچە گەورەی سەدام حسێن، دیکتاتۆر و سەرۆکی رژێمی پێشوی عێراق پەیامێکی لەبارەی کوژرانی سەیفولئسیلام موعەمەر قەزافی، کوڕی سەرۆکی پێشوی لیبیا بڵاوکردەکاتەوە و ڕوداوەکە بە تیرۆریستی ناودەبات.
ئاوێنە: رەغد سەدام حسێن لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەۆکی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" تاوانی کوشتنی برای ستەملێکراوم سەیفولئیسلام قەزافی ئیدانە دەکەم، کە بە کردەوەیەکی ترسنۆکانەی تیرۆریستی کرایە ئامانج ".
هاوکات، رەغد سەدام حسێن پرسەنامە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری سەیفولئیسلام موعەمەر قەزافی دەکات، کە شەوی رابردوو لەماڵەکەی خۆی لەشاری زەنتانی باشوری لیبیا، لەلایەن چوار کەسی نەناسراوەوە کوژرا.
دوای روخانی دەسەڵاتی قەزافی لە ساڵی 2011، سەیفولئیسلام لەلایەن گروپە چەکدارەکانی زنتانەوە دەستگیرکرا و بۆ چەندین ساڵ لە زیندان مایەوە، بەڵام لە ساڵی 2017ـەوە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کرا و لە شاری زنتان نیشتەجێ بوو.