چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان جه‌حت ده‌كاته‌وه كه پێویسته له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دۆسیه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه. داوا له په‌رله‌مانتاره‌كانیشی ده‌كات له ئه‌گه‌ری رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید، سه‌رپشك بن له ده‌نگدان بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چوارچێوه‌كه له نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم كۆبوه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قۆناغی ئێستا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان جه‌خت له گرنگی رێزگرتن له واده ده‌ستورییه‌كان كردۆته‌وه‌و داواشی كردوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا دۆسیه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێویسته برایانمان له هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خ به‌و پێشنیارانه بده‌ن كه وه‌فدی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا بۆ هه‌رێم له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار خستونییه‌ته‌ڕو.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواشی له په‌رله‌مانتاره‌كانی كردوه له ئه‌گه‌ری رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید، ئه‌وا خۆیان سه‌رپشك بن به ده‌نگدان به كاندیدی پۆتسی سه‌رۆك كۆمار.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه به‌رده‌وامیی په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئاڵه‌نگارییه سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌كانی ده‌وروبه‌ری وڵات‌دا ناگونجێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌شه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ره‌تیكردۆته‌وه خاكی عێراق بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت و هاوكات داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه رێكاری زیاتری پێویست بگرنه‌به‌ر و پابه‌ندیش بن به‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر ئیستیفزازێك بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه كه بقۆزرێته‌وه بۆ كردنه ئامانجی عێراق و تێكدانی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.