فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ده‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان دوپاتده‌كه‌نه‌وه. وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ڵێت، پێویستە ئێران دەرفەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بقۆزێتەوە.
ئاوێنه: فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غدا له كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشدا له‌گه‌ڵ جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی، ناوچەكە لەژێر چەكوشی شەڕو ئاشتیدایەو چارەسەری كێشەكان دەبێت لەرێگەی دانوستانەوە بێت نەك توندوتیژی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پشتیوانی له دانوستانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەكەن لە عومان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دورخستنەوەی ناوچەكە لە ئاگری شەڕ ئەركی هەمو وڵاتانە.
فواد حسێن له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ناسەقامگیری لە سوریا كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەكەو بەتایبەتیش عێراق دەبێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و عێراق وتی، چاوەڕوانی كۆبونەوە دەورییەكانی لیژنەی ئابوری عێراق و فەرەنسا دەكەین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وەزارەتی بەرگری گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای تالیس-ی فەرەنسی بۆ كڕینی راداری سەربازی ئیمزا كرد.
له‌لای خۆیشیه‌وه جان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ناوچەكە ئاڵۆزی بەخۆوە دەبینێت و مەترسی پەرەسەندنی سەربازیی هەیە.
وتیشی، بەردەوامی بە پاڵپشتییەكانمان دەدەین بۆ عێراق و عێراق چوەتە ناو سەردەمێكی نوێ لە پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی لەگەڵ فەرەنسا.
وه‌زیری فه‌ره‌نسییه‌كه كه دوای سه‌ردانی دیمه‌شق گه‌یشته به‌غداو بڕیاریشه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، وتی، بۆ جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامیدان بە روبەڕوبونەوەی داعش سەردانی ناوچەكەم كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پشتیوانی له پرۆسەیەكی راگوزەری سیاسی لە سوریا دەكەین كە هەمو پێكهاتەكان و گەلی ئەو وڵاتە لەخۆبگرێت.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له عومان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، بارۆ وتی، پێویستە ئێران دەرفەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بقۆزێتەوە.