عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و جوشوا هاريس، هه‌ڵسوڕێنه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا جه‌خت له پشتیوانیكردنی سه‌قامگیریی دراو و ئابوریی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكه‌كه پێشوازی له جوشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كردوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیادا، تاوتوێی ئاسۆكانی به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی ستراتیژیی نێوان هه‌ردو وڵات كراوه‌و جه‌ختیشیان له گرنگی پشتیوانیكردنی سه‌قامگیریی دراو و ئابوریی عێراق كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له عێراق.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، جوشوا هاریس جه‌ختی له په‌رۆشی ئه‌مریكا كردۆته‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و پشتیوانیكردنی هه‌ر شتێك كه ببێته مایه‌ی پته‌وكردنی سه‌قامگیری و دورخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه له هه‌ر فاكته‌رێك كه ببێته هۆی تێكدانی دۆخی عێراق.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق وتوشیه‌تی، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ستایشی ئه‌و هه‌نگاوه چاكسازییه گه‌ورانه‌ی كردوه كه بانكه‌كه گرتونییه‌ته‌به‌ر و هه‌روه‌ها ستایشی په‌یوه‌ندییه نایاب و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی كردوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاو بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته.
لای خۆیشییه‌وه عه‌لی عه‌لاق سوپاسی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكای كردوه كه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌و بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌وه پێشكه‌شی كردون به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه وه‌رزییه‌كانه‌وه‌و هاوكات باسی له پلانی چاكسازیی بانكی و پێشكه‌وتنی به‌رچاو له سه‌قامگیریی حه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كان و رێكخستنی فرۆشتنی دۆلار به‌پێی پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، جوشوا هاریس ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی ده‌ربڕیوه بۆ به‌رده‌وامبون له پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئامانجه‌كانی بگات له به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی دراو و دارایی.