وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له نه‌بونی پاره بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتو ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان گه‌ره‌نتیكراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باس له نه‌بونی پاره بۆ موچه‌ی مانگی داهاتو و خاڵیبونی خه‌زێنه‌ی گشتی له پاره ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌م زانیارییانه دورن له راستی و له هیچ لایه‌نێكی ره‌سمییه‌وه ده‌رنه‌چون.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان گه‌ره‌نتیكراوه‌و له‌واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت.