سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كاندیدبونی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو لای خودی مالیكی خۆیه‌تی. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر مالیكی پێی وابێت كاندیدبونی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا بڕیاری كشانه‌وه ده‌دات.
ئاوێنه: عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌رگوشی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا وتی، نوری مالیكی، كه‌سێكی ده‌وڵه‌تمه‌ندار و خاوه‌ن كارامه‌یی و ئه‌زمونه، بۆیه كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو له‌لایه‌ن چوارچێوه‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و بڕیاره‌دا بونی نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی، مالیكی كه‌سێكی ده‌وڵه‌تمه‌داره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست بكات كاندیدبونی ده‌كرێت زیان به به‌ژره‌وه‌ندییه‌كان و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نێت، بڕیاری كشانه‌وه ده‌دات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ده‌ستوه‌ردان هیچ ده‌وڵه‌تێك له كاروباری عێراق بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك یان كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران قبوڵكراو نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه لای خودی نوری مالیكی خۆیه‌تی، ئێمه متمانه‌مان به‌وه هه‌یه كه هه‌ر بڕیارێك بدات، بڕیارێكی نیشتمانی ده‌بێت.