ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ورده‌كاریی دو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرا كرد و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش، دو چه‌كداری داعش له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنیان، له‌ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه، خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌رشه‌د حه‌كیم وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای ئه‌نبار، له‌چوارچێوه‌ی كاركردن له‌سه‌ر زانیاریی هه‌واڵگری ورد، حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان گه‌مارۆ داوه كه به‌ناو "به‌رپرسی ئاسایشی ئه‌نبار و هاوه‌ڵه‌كه‌ی كه هه‌ردوكیان ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بون".
ئه‌رشه‌د حه‌كیم له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له كاتی گه‌مارۆدانه‌كه‌دا، ئه‌و دو تیرۆریسته خۆیان ته‌قانده‌وه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌ره‌تای مانگی ڕابردو هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتێنه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی كه له ده‌ستی كه‌سێكی خۆكوژدا بو له‌ناو چێشتخانه‌ی هیوا كوردی هێرشێكی تیرۆریستییان پوچه‌ڵكرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێبكه‌وێته‌وه.