باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگه‌یاند، تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراویان لە ناوەندێکی دیپلۆماسیی وڵاتەکەیان له شاره‌كه ئەنجامداوە و پێشوەختەش دەسەڵاتدارانی عێراقیان ئاگادار کردوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌نێو ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی له به‌غدا (BDSC) ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ئه‌نجامدرا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و كاره‌یان به هه‌ماهه‌نگی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامداوه.