فه‌ریق سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، عێراق تاوه‌كو ئێستا 2250 تیرۆریستی له رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانییه‌وه له سوریا وه‌رگرتوه.
ئاوێنه: فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، عێراق لەرێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 2250 تیرۆریستی لە سوریا وەرگرتوەو له چه‌ند ناوه‌ندێكدا كه به‌توندی پارێزراون دەستبەسەریكردون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تیمە تایبەتمەندەكان دەستیانكردوە بە لێكۆڵینەوەی بەرایی و پۆلێنكردنی ئەو تیرۆریستانە بەگوێرەی پلەی مەترسییان، ئەمە جگە لە تۆماركردنی دانپێدانانەكانیان لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی دادگادا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له ئه‌نجامدانی تاوان له‌دژی عێراقییه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌بوه، له دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی عێراقدا دادگایی ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك له‌باره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه بیانین. جه‌ختیشی كردۆته‌وه، پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و تیرۆریستانه به وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پێداویستییه یاساییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه مه‌یدانییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌م دۆسیه‌یه‌دا.