شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئیمزای له‌سه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتر له 1300 ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه كرد.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دو و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.
وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، بەپێی خشتەکان، پله‌ی 1385 ئەفسەر لە سەرجەم ئەو هێزانە بەرزکراوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ واژۆکردنی خشتەکەدا، وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانە دەکات. کە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه وتویه‌تی "ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دڵسۆزی، ماندوبون و شەونخونی ئێوەی تێکۆشەرە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "خۆشحاڵین کە هەوڵەکانمان لە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتوبو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت."