سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه‌و له دو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جیابكرێنه‌وه‌و بخرێنه ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، ئێستا له هه‌رێم دو هێزی پێشمه‌رگه هه‌ن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دو حزبه‌كه‌دان كه له هه‌ندێك دیمه‌ندا بینراوه ته‌نانه‌ت تانكی پێشمه‌رگه له‌دژی یه‌ك كه‌س به‌كارهێنراوه.
ئاوێنه: حەسەن فەدعەم، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هدی عێراقی، وتی"هەر چەکێک، چ هی عەشایەر بێت یان پێشمەرگە، هەر چەکێک لەدەرەوەی ركێفی دەوڵەت بێت، پێویستە ئەم بڕیارە بیگرێتەوە و دەبێت حکومەت بە دوفاقی مامەڵە نەکات و بڕیارەکە بەسەر هەمواندا بسەپێنرێت، نەک ئەوەی هەرکەسێک دژی ئەمریکا و ئیسرائیل جه‌نگابێت وه‌رگرتنه‌وه‌ی چەكی بەسەردا بسەپێنرێت و ئەوەی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل نه‌جه‌نگابێت و چەکەکەشی لەدەرەوەی توانا و ئیرادەی دەوڵەت بێت، ڕێگەی پێبدرێت. ئەمە قبوڵکراو نییە."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی حیكمه وتوشیه‌تی"لە کوردستان دیمەنی پێشێلکاری و لادانی گەورەی هێزە ئەمنییەکانمان بینیوه، تەنانەت بەکارهێنانی تانكمان له دژی یه‌ك كه‌س بینیوه. ئه‌مه تا ئێستاش ناوی پێشمەرگەی لێدەنرێت، لە کاتێکدا دەستور مافی پێکهێنانی 'پاسەوانی هەرێم'ی داوە بە هەرێمی كوردستان."
به‌قسه‌ی حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، "بڕیاری ژمارە (91) هەیە کە لە سەردەمی پۆڵ برێمەردا بۆ تێکەڵکردنی میلیشیاکان دەرچو، واتە هەمو گروپه چەکدارەکانی پێش 2003 لەناو دەوڵەتدا تێکەڵ بکرێن، لەوانەش گروپه‌كانی بەدر و ئەوانی تر کە تێکەڵکران، پێشمەرگەش تێکەڵکرا و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئەو بڕیاره پلەی سەربازییان پێبەخشرا. ئه‌مه پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیشی لە سەردەمی ڕژێمی ستەمکاردا گرته‌وه، دوای ئەوەی تێکەڵکران، دیسانەوە گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به پارتەکانی خۆیانەوە بەسترانەوە."
وتیشی"ئێستاش لە کوردستان دو هێزی پێشمەرگە هەیە نەک یه‌ك دانه‌و هەر یه‌كێكیشیان بە حزبێكه‌وه بەستراوەتەوە. بەڵێ، ئێستاش لە ڕێگەی حزبه‌كانه‌وه ئه‌م دو هێزه‌ی پێشمه‌رگه بەڕێوەدەبرێن نەک لە ڕێگەی دەوڵەتەوە."
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتیش له‌سه‌ر چه‌كی پێشمه‌رگه، سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه وتی، "پارتی دیموکرات یەکێک بو لەو پارتانەی کە تێکەڵکرا. کەواتە ئەگەر ئەم چەکەیان ئاسن نییه، باشه ئاسن نییه، ئەی بۆچی لە ساڵی 2003 و ساڵی 2005 ڕازی بویت بە تێکەڵکردنی پێشمەرگە لەناو هێزە ئەمنییەکاندا؟ بۆچی ڕازی بویت؟ لەسەر بنەمای ئەوەی کە ڕازی بو، ئێستا 23 ساڵە ماف و موچەکانیان وەردەگرن."
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م پێی وایه حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌م بژارده‌یه‌دان: "ئه‌وان وەک دو پارتی ڕێزداری کوردی خه‌ریكی کاری سیاسی بن و پاسەوانی هەرێم به‌پێی ده‌ستور پێکبهێنرێت و له‌ژێر ركێفی ئیرادەی حزبه‌كاندا نەبێت. پێویستە له‌ژێر فه‌رمانی ئیرادەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بێت بۆ ئەو لیوایانەی پێشمەرگە کە بەستراونەتەوە بە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە و لە بودجەی فیدراڵییەوە پارەدار دەکرێن، نەک لە پشکی 12٪ی هەرێم."
جه‌ختیشی كرده‌وه"ده‌بێت حکومەتی فیدراڵی، پرسی جیاکردنەوەی پێشمەرگە لە کوردستان لەو دو حزبه کوردییە بخاتەڕو و راسته‌وخۆ ببه‌سترێنه‌وه بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە؛ هەروەها بەپێی دەستور پاسەوانی هەرێم پێکبهێنرێت کە ئەرکی پاراستنی گەلی کورد بێت، کە ئەم گەلەش بەشێکە لە گەلی عێراق و پاراستنیشی بەرپرسیارێتی عێراقە."