ئه‌دهه‌م بارزانی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده‌ی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی حاكمه‌كانی هه‌ولێر، چوار ساڵی ته‌واوه له زێدی خۆی دورخراوه‌ته‌وه. ئه‌و جارێكی دیكه داوا ده‌كات هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی له زێدی خۆی ئاشكرابكرێت.
ئاوێنه: ئه‌دهه‌م بارزانی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده‌ی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی (هاوڵاتیان، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، لایه‌نگر و جه‌ماوه‌رو دۆستان و خزمانی و ـ ئازادیخوازان و تێكۆشه‌ران له‌پێناو ئازادی) كردوه، وتویه‌تی "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-6-2026، دروست ده‌بێت به چوار ساڵی ته‌واو و هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و پێنجه‌مین ساڵ، كه من له زێدی خۆم و دور له كه‌سوكارو خێزان و منداڵه‌كانمم، هه‌روه‌ها دایكم و برا و خێزانی برام و چه‌ندین كه‌سی نزیكی من چونه به‌ڕحمه‌تی خوای گه‌وره، كه بۆ من نه‌بو له پرسه و ناشتنی ئه‌م ئازیزانه به‌شدار ببم".
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئه‌وه‌ش لای هه‌موان ڕون و ئاشكرایه كه به فه‌رمانێكی تاكلایه‌نه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق و یاسا‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوری و نادادپه‌روه‌رییه له‌لایه‌ن حاكمه‌كانی هه‌ولێره‌وه دژ به من دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه "بێگومان دورخستنه‌وه‌ی من له ده‌ڤه‌رو زێدی خۆم هه‌رگیز كه‌لێنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان من و ئازیزانی سنوره‌كه‌م دروست نه‌كردوه، به‌ڵكو زیاتر له جاران به په‌رۆشن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئێمه له داهاتودا".
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانیدا هاتوه "هه‌ڵوێسته‌كانی من له ماوه‌ی ڕابردودا له‌سه‌ر گیراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و له‌شكركێشی و داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان و به‌رگریكردن له مافه ڕه‌واو داستانه مێژوییه‌كانی خۆمان بو كه زه‌وت و پێشێل و چه‌واشه كراون، دڵنیام هه‌ڵوێستی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی تری ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌یه، كه هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌و سنوره شاربه‌ده‌ر و ئاواره كراون و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌ولێر هه‌رگیز به‌رگه‌ی ڕاوبۆچونی جیاوازی نه‌گرتوه‌و هه‌میشه ویستویه‌تی ده‌نگه ئازاده‌كان كپ بكرێن كه كپ كراون".
وتوشیه‌تی"لێره‌شه‌وه جارێكی تر داوا ده‌كه‌م، جگه له‌و سێ به‌یانه‌ی كه بڵاومكردۆته‌وه، بۆ ڕای گشتی كوردستان و عێراق ئاشكرای بكه‌ن و بڵێن ئێمه به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كه‌ین بۆ زێدی خۆی".
باسی له‌وه‌شكردوه "به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم زۆر سوپاسی خه‌ڵكی ئازیزی سلێمانی و هه‌مو ناوچه‌كانی دیكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سنوره به‌تایبه‌ت برای هێژام كاك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌م، كه منی قه‌بوڵ كرد‌و نه‌یهێشت ئیحساسی غه‌ریبی بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسه‌كانی ده‌كه‌م كه له‌م چوار ساڵه‌ی ده‌ركردنی مندا له‌لایه‌ن حاكمانی ئێستای هه‌ولێر وه‌ك ده‌ها ساڵی خه‌بات و تێكوشانی ئێمه‌ی گه‌لی كورد دژ به ڕژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌وان له‌م چوار ساڵه‌ی رابردودا منیان هه‌ندێك جار وه‌ك ئاواره‌یه‌ك قه‌بوڵ كردوه و باوه‌شی خۆشه‌ویستی و موحیبه‌تیان بۆ من كردۆته‌وه، له هه‌مو ئه‌م شوێنانه هه‌رگیز نه‌یانهێشت هه‌ست به نائاسوده‌یی بكه‌م و وه‌ك هه‌میشه كه وتومه بارزان بۆ من سلێمانییه‌و سلێمانیش بۆ من بارزانه، خودای گه‌وره خێری هه‌موو یه‌ك بنوسێت".
ئه‌دهه‌م بارزانی راشیگه‌یاندوه "ئه‌وه‌ی كه كراوه له گه‌ڵ من زوڵمێكی یه‌كجار گه‌وره بوه‌و خوای گه‌وره ئه‌م مافه وه‌رده‌گرێته‌وه، دور یا نزیك و داوا له ئازادیخوازان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و ده‌هاو به‌ڵكو سه‌ده‌ها كه‌یسی تر بێده‌نگ نه‌بن و رێگا نه‌ده‌ن ده‌ستور پێشێل بكرێت".