هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆی پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سیانیان خه‌ریكن هێزی پێشمه‌رگه‌یان بۆ یه‌كناخرێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌ڕه‌شكاویش به به‌رپرسانی كوردی‌یان وتوه، ده‌وروبه‌رتان دوپشك و دڕك و داڵه بۆ یه‌كیان ناخه‌نه‌وه.
ئاوێنه: هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە په‌رله‌مانی عێراق، لەبارەی دەنگۆی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی رایگەیاند، دەبێت سەرەتا گلەیی زۆر لە خۆمان بكەین، لە كۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سیانیان خەریكی یەكسختنی هێزی پێشمەرگەن بەڵام ئەم هێزەیان پێ یەكناخرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی به روداوی وتوه، بەمەرجێك ئەو وڵاتانە پێشیانوتون هەمو دەوروبەرتان دوپشك و دڕك و داڵە، ئیتر بۆ هێزەكانتان یەكناخەن بە تەمای چین.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دەبو یەكێتی و پارتی بەرپرسیارانەتر مامەڵەبكەن و دورنییە لە داهاتودا نیازیان لە یەكخستنەوەش خراپتربێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تەنها بە یەكخستنی هێزی پێشمەرگە، كە هێزێكی نیشتمانی بێت و پارێزەری كوردستان بێت، دەوانین پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەین.