نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر عێراق پرسی گروپه چه‌كداره‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وا روبه‌ڕی گۆشه‌گیریی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارازنی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه، وتی "دەمەوێت بە ته‌واوی سیاسییەكان و گەلی عێراق بڵێم، سوێنددەخۆم ئەگەر عێراق پرسی ئەم گروپە چەكدارانە چاره‌سه‌ر نەكات، ئەوا روبەڕوی گۆشه‌گیریی نێودەوڵەتی دەبێتەوەو توشی گۆشه‌گیریی هەرێمایەتیش دەبێت."
به‌قسه‌ی نێچیرڤان بارزانی "وڵاتە عەرەبیەكانی دراوسێی عێراق پەرۆشن بۆ ئەوەی هاوكاری بكەن و وەبەرهێنانی تیادا بكەن." وتیشی "من دەزانم ئیمارات و سعودیەو قەتەر پێیانخۆشە پشتیوانی عێراق بكەن."
به‌بڕوای سه‌رۆكی هه‌رێم "پرسی كۆكردنەوەی چەك، پابەندبون نییە بەرامبەر بە ئەمریكا بەڵكو ئەمە پرسێكە بەرژه‌وەندی خەڵكی عێراقی تێدایە، ناكرێت بەرژه‌وەندی و چارەنوسی عێراق رادەستی كۆمەڵێك گروپی دەرەوەی یاسا بكەین، كە تائێستا زیاتر لە هەزار جار هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردوە، ئەمانە بۆردومانی بارەگا ئەمنییەكانی عێراقیان كردوە لەناو بەغدا، عێراق چی دەستكەوتوە لەم گروپانە."
وتیشی، مه‌عقوله گروپه چه‌كداره‌كان به‌بێ هیچ پاساوێك وڵاتانی دراوسێ بكه‌نه ئامانج و ببنه مایه‌ی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان رێزێكی تایبه‌تمان بۆ قوربانیدانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، حه‌شدی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌و به‌پێی یاسا پێكهێنراوه، ئێمه رێزێكی زۆرمان بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌و بۆ قوربانیدانه‌كانی هه‌یه. حه‌شد جیاوازه له گروپه چه‌كداره‌كان.