عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، توانیویانه موچه مسۆگه‌ر بكه‌ن و رێڕه‌وی جێگره‌وه‌ش بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدۆزنه‌وه. ده‌شڵێت، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا و هیچ ئه‌گه‌رێكیش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كان له‌ئارادا نییه.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌میانی به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین كۆڕبه‌ندی دیالۆگی به‌غدا، رایگه‌یاند، توانیومانە موچە مسۆگه‌ر بکەین و ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە، هەروەها بودجەیەک پێشکەش دەکەین کە نیشاندەری نەخشەرێگای ئایندەی ئابوریی عێراق بێت.
وتیشی، بودجەی ساڵی داهاتو جەخت لەسەر کەرتی کارەبا دەکاتەوە لە بوارەکانی بەرهەمهێنان، دابەشکردن و گواستنەوە، لەگەڵ فراوانکردنی بەکارهێنانی وزه‌ی خۆر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، چاکسازیمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەکاربردنی ناوخۆیی سوتەمەنی ئەنجامداوە بەپێی مۆدێلێکی ئابوریی نوێ کە لە ماوەی ساڵێکی تەواودا بڕی 17.8 تریلیۆن دینار بەگەڕخستن و پاشەکەوتی دارایی بەدەستدەهێنێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تەواوی هێزە سیاسییەکان هاوڕان لەسەر بەردەوامبون لە کۆکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و کارکردن لەسەر میکانیزمەکانی ڕادەستکردنەوەی چەک و کۆتاییهێنان بەم دۆخە بە تەواوەتی بەردەوامە.
وتیشی، هیچ مەبەست یان ئەگەرێک بۆ هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازی لە ئارادا نییە، و ڕێگە بە دوژمنانی عێراق نادەین هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان چه‌كیان راده‌ستكردوه‌و په‌یوه‌ستبونیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و چونه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ندێكی دیكه ماون كه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هیچ پاشەکشەیەک لە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی نییە و حکومەت پاڵپشتییەکی بەربڵاوی هێزە سیاسییەکانی هەیە.
دوپاتیشیكرده‌وه كه موچەی فەرمانبەران و خه‌رجی حكومه‌ت مسۆگەر کراون و بەردەوامین لەسەر پلانێک بۆ مسۆگه‌ركردنیان بۆ ساڵانی داهاتوش.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، کار دەکەین لەسەر فراوانکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، هەروەها کارکردن هەیە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بانیاسی سوریا و عەقەبەی ئوردنیشەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، کار دەکەین بۆ زیاتکردنی پشکی هەناردەکردنی عێراق لە ڕێگەی ئۆپێکەوە، هەوڵدەدەین لە ماوەی 6 ساڵدا هه‌نارده‌كردن بگه‌یه‌نینه 8 تا 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زه‌یدی وتی، خۆم پابەند کردوە به‌وه‌ی بۆ خولی دوه‌م خۆم كاندید نه‌كه‌مه‌وه‌و حکومەتەکانی داهاتو بەروبومی بەرنامە چاکسازییەکانمان ده‌درونه‌وه.
ئه‌وه‌شی وت، ئەگەر پاڵپشتی کەرتی تایبەت نەکەین، هیچ گەشەپێدانێک ڕونادات، هەوڵدەدەین میکانیزمێک دابنێین کە هانی کۆچکردن لە کەرتی گشتییەوە بۆ کەرتی تایبەت بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەسەر ئاستی ناوچه‌كه، پاڵپشتیمان لە گۆڕینی ڕۆڵی عێراق کرد لە گۆڕەپانی ململانێوە بۆ پردێک بۆ دانوستان و تێگەیشتن. قورسایی و سەنگی وڵاتەکەمان کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە لە سەقامگیری ناوچەکەدا.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، پڕۆژەی ملیۆنێک زەوی نیشتەجێبون بەمزوانە دەبێتە واقيع و ئەو هاوڵاتییانە دەکەینە ئامانج کە هیچ خانوبەرە یان زەوییەکی نیشتەجێبونیان نییە. دوا هاوڵاتی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ملیۆنێک زەوی نیشتەجێبووندا لە ماوەی کەمتر لە 2 ساڵدا پارچە زەوییەکەی وەردەگرێت.
به قسه‌ی زه‌یدی، بونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت ژینگەیەک بۆ وه‌ده‌رنانی وەبەرهێنان دروستدەکات، ئەمەش ڕەتکراوەیە چونکە لە بەرژەوەندی عێراقییەکاندا نییە.
هه‌روه‌ها وتیشی، ڕێنماییمان داوە بە دانانی پلانێک بۆ دابینکردنی زەوی ک کشتوکاڵی بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵی و پزیشکانی ڤێتێرنەری کە نزیک بن لە ڕێگاکانی گواستنەوە و قەرزیان پێدەبەخشین بەپێی مۆدێلێکی ئابوری تاوتوێكراو.
وه‌ك زه‌یدی باسی كرد، داهاتی باجەکان پێشوەختە لە هاوردەکردن وەردەگیرێن هاوشانی حەواڵەکردن، ئەمەش داهاتێک بۆ دەوڵەت دابیندەکات و دەکرێت بڕە پارەکان بگەڕێندرێنەوە ئەگەر پرۆسەی هاوردەکردنەکە ڕوینەدا.
عێراق دەوڵەتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و ناکرێت دابڕان لە دەوروبەرە عەرەبی و هەرێمییەکەیدا ڕوبدات و هەستمان بە خواستێكی بەهێز کردوە بۆ كرانه‌وه بەڕوی عێراقدا.
به‌قسه‌ی زه‌یدی، عێراق بەرەو ئەوە دەچێت کە ببێتە سەقامگیرترین و بەهێزترین دەوڵەت لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئابوری‌دا.