ڕەشاد -مستەفا سوڵتانی
...................................
کتێبی لە چاپ دەرهاتووی " ئەو منداڵانەی لە داهاتووی خۆیان دەترسن " لە نێوان هیوا و بێ هیواییدا ، لەلایەن نووسەری ڕئالیست ڕیزدار بەیان ناسیح ەوە وەک دیاری بەمن پێشکەش کرا . کتێبەکە سەرجەم ٦٧ لاپەڕە، سێ وێنەی ڕەش و سپی و، شەش لاپەڕەی بۆ نامەی منداڵان تەرخان کراوە .وەشانخانەی ٤٩ی کتێب ،ساڵی ٢٠٢٥ ی زاینی چاپی کردووە . ئایا وەشانخانەلەبەستێنی فرە کەمڕەنگ بوونی ژمارەی لاپەڕەکان هەڵەی کردووە و یا خەتای تکنیکی کامپیوترە ، دیار نیە ؟
لەدووکەسایەتی جەناب تاهیر بۆکانی و خۆشکە مەلەکەی مستەفاسوڵتانی بەخاتر یارمەتیەکانیان قەدردانی کراوە . بارودۆخی سایکۆلۆژی و هەستیاری ٦٩ منداڵ لە قوتابخانەی شیروانە، لە ئوردووگای بنەسڵاوە لە نزیک شاری هەولێر باسی سەرەکی ئەم کتێبەیە .نووسەر قامکی لە سەر باسێکی گرینگی کۆمەلایەتی داناوە و هەم وەزعی دەرونی و کۆمەڵایەتی منداڵانی شی و ئانالیز کردووە و هەم، ئالترناتیڤ و بەدیلی زانستی و مودێڕنی بەخوێنەران ڕاسپاردووە و ناساندووە .بەقەولی نووسەر منداڵانی خێزان هەڵگری تڕاژیدیای زۆر قورس وشارۆمەندان تۆزقاڵێک دەزانن کە چۆن و چی خراوەتە سەر خەرمانی ژیانیان . و دیکتاتوری و حکومەتە دەرەندەکان پێوەری ژیانی ئاساییان شکاندووە .
.........................................
من کتێبەکەم خوێندەوە و لەبەستێنی پێداگۆگی و ناسینی دەرد و ئازاری منداڵان وانەی زۆر گرینگ فێر بووم ، سەبارەت بە باری دەرونی منداڵانی وڵاتێکی داگیر کراو و میلیتاریزە و شەڕ لێدراوی " کوردستان " زانیاری چاکم دەسکەوت . خوێندنەوەی ئەم کتێبە گرانبەهایە بەهەموو خوازیارانی عەدالەت و دادپەروەری ،دیموکراسی خواز ، هاوڕێان و بنەماڵە ڕێزدارەکانی کورد ڕادەسپێرم و ،هیچ کەس ناتوانێت نرخی باڵای ئەم کتێبە لە بەرچاو نەگرێت .
........................................................
خاڵە بەنرخ و پۆزیتیڤەکان :
هەوەڵ: شێوەزار و داڕشتنی پاراگرافەکان لە پەخشانێکی جوان دەچێت ، و بەزمانێکی پاراو وڕەوان نوسراون و نووسەر لە زمانی ڕەق و قورس دووری کردووە .
دووهەم : پۆلەکان تێکلاوێک کە کچان و کوڕانی شارۆمەندانی کوردستانن و دیاردە ی یەکسانی ژن و پیاو وەک کولتوری شیاوی ڕێزچاو لێکراوە و هاوکات لە گەل ڕەوڕەوەی مێژوو و تیکنۆلۆژی مودێڕن هاوسەفەر ە وپۆلی منداڵەکان زایەڵەی چەشنێک ئازادی و دیموکراسی نوێنەرایەتی دەکات .
سێهەم ؛ هەڵویستی ڕەکەبەرانە و نەشیاوی حیزبەکانی باشور : نووسەر سەبارەت بە شەڕی نێو خۆیی بەڕاشکاوی قسەدەکات .کە شارۆمەندانی باشوری کوردستان ، نەخوازراو لەداوی شەڕی داسەپاوی نێوخۆیی کەوتن و حیزبەکان بنەماڵەکان و ڕۆلەکانیانی خەڵتانی خوێن کرد . حیزبەکان تەنیا لەسەر یەک دیاردە ، کۆک و یەکگرتوون ، ئەویش" یەک نەگرتنە بە هەر نرخێک بێت . "و ناکۆکیەکانیا ن تەنیا لە ڕێگای چەک و چؤڵ و شەڕی قیزەون چارەسەر دەکەن . شەڕەکان پێوەری خۆشیان شکاند و برینی تراومای شارۆمەندان ، هێشتا ساڕێژ نەبوون و شارۆمەندانی بەرکەوتووی ئەم کارەساتەسامناکە ون و گوم نابن . لەشەڕی نێوخۆیی ڕاستەوخۆ بنەمالەکان زەرەرمەند بوون و براوەی شەڕی نێوخۆیی تەنیا داگرکاران بوون کە قازانج و بەهرەی زۆریان دەسکەوت و پێک هێنانی حکومەتی کوردیان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ وەدوا خست .
چوارم : فانتازی و ڕوویای بێگەردی منداڵان :
بەرگری لە خنکان ، ژه هری کیمیاوی و مەرگ لە باشوری کوردستان تەنیا بەئامێرەکانی نایلۆن و گەچ و دار و بەردە .ئەم کەرەسانە شێوەیەک لە زایەڵە وفینۆمنی ئیستعارە ،میتافۆرە و،ساتیر و گاڵتەیەکە شارۆمەندان کەڵکی لێ وەردەگرن و هاوکات ئاوێنەی دڵی چکۆلە، بێگەرد و مەعسومانەی مندالەکانە . لە پێڤاژەی شەڕی نێوخۆیی و شەڕی داسەپاوی حکومەتی سوپر سوسیالیستی بەعس ؟ ؟ ، ژنان و مندالان بەرکەوتەی سەرەکی ئانتاگونیزم و ناکۆکیەکانی حیزبە چەکدارەکان و حکومەتی دەڕەندەی بەعس بوون .
پێنجم : ئاسەوارە سامناکەکانی شەڕ :
شەڕ لەسەر ژیانی ژیواری کۆمەلگا کاردانەوە و لێکەوتەی دڵتەزینی خولقاندووە .ئاسەوارەکانیان هەرماوە و سیمای نادڵخوازی لەسەر ژینگەی کوردستان داناوە ، ووێران ژینگە دیاردەیەکە ، بێ ئاگا مرۆڤی بەویجدان وەک ئاسن ڕفێن بەشوێن خوێدا دەکێشێت .کامباخ و وێرانی کردنی ژینگەی کوردستان و دەور و کارتێکەری شەڕخوازان و داگیرکاران و دیکتاتورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین حاشا ناکرێت .لەم ڕۆژانەدا سیستەمی کمالیزم دارستانەکانی دوور و نزیکی شاری دهۆکیان تالان و هەڵپاچیوە و داپاچێوە . ژێنگەی کوردستان بەرکارەسات کەوتوە . باس تەنیا تاڵان و برێنی دارستانەکان نیە ، دارستان شوێنی ژیانی گیانلەبەران ، باڵندەکان ، ئاژەڵی کێوی ، گوڵ و گیای دەرمانی هەڵکەوتە ،کانیاوەکان خشۆکەکانە .کەژیانی هەموو زیندەوران و ڕووەکەکان وەک حەلقەی زەنجیر پێکەوە گری دراون و بۆ یەکتر تەواوکەری چەرخەی ژیانن . و تاڵانی دارەستانەکان و بومب ڕێژ کردنی کوێستانەکان و جادەکان، و شەری کیمیاوی و تەقە و گرمە و کەلک وەر گرتن لەدەیان کەرەسەی ژە هراوی و بایولۆژی لەسەر ژیانی مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا کاردانەوەی هەیە . کە لە شەڕی ماڵوێرانکەر و خاپور کردنی ژینگە ،بەشی کورد زۆرترین ولە چڵە پۆپەدایە .
...........................................
ڕێز گرتن لە منداڵانی خاوەن کاراکتری سیاسی:
نووسەر ئاماژەی بەچەند منداڵی خاوەن کاراکتری سیاسی و کۆمەلایەتی کردووە .
یەک - ئانا فرانک : جوولەکەی خەڵکی ئاڵمان و ئاوارەی هۆلەند و لە هەورەبانی بینایەک لەترسی سەربازانی -اس اس - خۆی شاردوەتەوە تادیلی نەکەن و ڕەوانەی -کوورەخانەی مرۆڤ سوتان -نەکرێت ، بیرەوەریەکانی فرە گرانبەها و وەک کتێب چاپ بووە و پەردەی لەسەر سیستەمی نازیسم هەڵماڵێوە و لایەنە ناحەزەکانی شەڕی جیهانی دووهەم لێزانانە و پسپۆڕانە و تاوانەکان و جەنایەتەکانی نازیسم باس دەکات .
دوو - نمە نەریمان : کچێکی خەڵکی باشورە و باسی گەندەلی حیزبەکان و ژێنگە پارێزی دەکات . زۆر هەلسوڕاو و بوێر و چالاک بوو .
سێ -کۆمار خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە پاش تیرو رکردنی ژینائەمینی ، خۆی بەدەستی خوین ڕێژانی کۆماری سێدارە گیانی بەخت کرد . هەڵسوڕاو و تێکۆشەر بوو .
چوار -گرێتە تونبێرگ -کچێکی سویدیە لە بواری ژینگە پارێزی و پشتیوانی لە هەژاران هەڵسوڕاو و زۆر پێشڕەو و تێکۆشەرە ، ئێستا سیمایەکی نێو نەتەویی وەر گرتوە .
پێنج -مەلالە یوسف ، خەڵکی پاکستان و دۆڵی سوات ، کە دژی کۆنەپارێزان و مێشک بەردنیەکان ڕاوەستا و لە مافی کچان لە بواری خوێندن پشتیوانی کرد ، تەقەی لێکرا و بریندار بوو و خەڵاتی نۆبلی وەر گرت .
...........................................................................
خاڵگەلێک کە بەدژواری و زەحمەتی فراوان ،وەک خاڵە پۆزیتیڤەکان چاویان لێدەکرێت وپۆلینبەندی دەکرین .
١- وشە بەروار ، کە نێوی شوێنێکی جیوگرافیاییە و لە نزیک شاری دهۆک هەلەکەوتوە و دووبەشە بەرواری سەروو و بەرواری خواروو . لە نووسینی ڕووناکبیرانی باشور ئەم وشە ناڕەسەنە هەر ماوە و دوور نەخراوەتەوە . لە باتی وشەی " ڕێکەوت " کە وشەیەکی کوردیە و هەلگری مانای زانستیە پێشنیار دەکەم .
٢-خۆزگەنامەی منداڵەکان دیسانەوە و بەشیوازی فورمی کامپیوتری دەنوسرانەوە تا خویندنەویان ئاسان تر دەبوو . دڵنیا نیم بەڵام هەندی لە خوێنەران بەئاسانی ناتوانن نامەکان بخوێنەوە .
................................
وەک بیر و ڕای خۆم ، خەریتەی کوردستان و عێراق لەم کتێبەدا جێگایان خاڵیە و پێم وایە بوونی خەریتەکان پیویست بوو ن و خوێنەرانی یارمەتی دەدا تا لە باسەکان بەچاکی تێبگەن .