رایتس ۆوچ لەبارەی روداوی سەربڕینی ژنێكی 17 ساڵان هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران
  2022-02-12       491       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ، لەبارەی سەربڕینی ژنێكی 17 ساڵان لە شاری ئەهواز لەسەر "كێشەی خێزانی" لە هەفتەی رابردودا، هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران كە چاكسازی لە پڕۆژە یاسای توندوتیژی دژبە ژناندا بكەن بەر لەپەسەندكردنی لە پەرلەمان و دەشڵێت: بەرەوپێشنەبردنی یاساكە، ژیانی ژنان و كچانێكی زیاتر دەخاتە بەر مەترسی.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، رۆژی شەممەی رابردو، مانشێتەكان لەبارەی سەربڕینی غەزالە حەیدەر، 17 ساڵان، كۆمەڵگەی ئێرانی توشی سەرسوڕمان كرد، پۆلیس هاوسەرو برایەكی هاوسەری كچە كوژراوەكەی دەستگیركردوەو دەڵێت، هۆكاری روداوەكە "كێشەی خێزانی" بوە.

هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەداوە غەزالە حەیدەری، كە لەشاری ئەهوازی سەربە پارێزگای خوزستانی ئێران دەژیا، بەپێی هەواڵەكان لە 12 ساڵیدا دراوە بە شو بە ئامۆزایەكی خۆی و منداڵێكی سێ ساڵانی هەبوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی نزیك لە قوربانییەكە، غەزالە حەیدەری بە هەڵاتن بەرەو توركیا، هەوڵیداوە لە توندوتیژی خێزانی هەڵبێت، بەڵام كەسوكارەكەی، ئەویان بۆ ئێران گەڕاندبوەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی رێكخراوەكە، میدیاكان و گروپەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، باسیان لەوە كردوە، پیاوێك كە گومان دەكرێت هاوسەرەكەی غەزالە بێت، لەكاتی رۆیشتن بە شەقامەكانی ئەهوازدا كە قەمەیەك و سەری بڕدراوی غەزالەی بەدەستەوە بوە، وێنەی ڤیدیۆیی گیراوە.

هیومان رایتس ۆوچ وتویەتی، غەزالە حەیدەری، قوربانییەكی دیكەی زنجیرەی ژنكوژییەكانە لە ئێران.

راپۆرتێكی بی بی سی فارسی دەریدەخات، تەنها لە پارێزگای خوزستان، ئەو حاڵەتانەی كوشتن كە لە لێكۆڵینەوەكاندا لەژێر ناونیشانی "كوشتن لەسەر شەرەف" ناویان هاتوە، لەسەدا 39ی سەرجەم حاڵەتەكانی كوشتن لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 پێكدەهێنن.

هیومان رایتس ۆوچ باسی لەوە كردوە كە بەگوێرەی یاساكانی ئێران ئەگەر خانەوادەی قوربانییەكە، خوازیاری سزای لەسێدارەدان نەبن، ئەوا دەسەڵاتداران دەتوانن بكوژەكە بە سزای تا 10 ساڵ زیندانی بكەن. بەڵام لە زۆربەی كەیسەكانی كوشتنی ژناندا، خێزانەكانی هەردولا، قوربانی و بكوژ، پەیوەندی خزمایەتییان هەیەو زۆرجار شوێن سزای قورس ناكەون. داواكارە گشتییەكان زۆرجار بەشوێن سزای زیاترەوە نین و دادوەرەكانیش لەدوای بەسەربردنی چەند ساڵێك لەزیندان، ئەم جۆرە سزادراوانە، ئازاد دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتوە، چالاكانی بواری مافەكانی ژنان لە ئێران، نزیكەی دو دەیەیە كەمپەینێكیان بۆ دەركردنی یاسای توندوتیژی دژبە ژنان سەر رێخستوەو كاربەدەستانیش لەماوەی هەشت ساڵی رابردودا، لەسەر رەشنوسی یاساكە كاردەكەن.

ساڵی رابردو، پڕۆژە یاسای پاراستنی شكۆ و ئاسایشی ژنان لە بەرامبەر توندوتیژیدا، نێردرا بۆ پەرلەمانی ئێران. بەپێی قسەی هیومان رایتس ۆوچ "ئەو پڕۆژە یاسایە، چەند ئەحكامێكی ئەرێنی لە خۆدەگرێت لەوانە؛ پابەندكردنی كاربەدەستان بۆ خێراكردنی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكانی توندوتیژی خێزانی، پێكهێنانی یەكەی تایبەتی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییانە، دەركردنی فەرمانی سنورداركردن و دانانی سندوقێك بۆ پشتیوانیكردنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی."

رێكخراوەكە وتویەتی"لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژە یاساكە كەموكوڕی زۆری تێدایە لەوانە بە تاوان نەزانینی دەستدرێژی بۆ سەر هاوسەرو هاوسەرگیریی منداڵان، هەروەها پێناسەیەكی رونیشی بۆ توندوتیژی خێزانی نەخستۆتەڕو."

هیومان رایتس ۆوچ هۆشداریداوە كە "پەرلەمان و حكومەتی ئێران، دەبێت هەمواركردنی رەشنوسی یاسای توندوتیژی دژی ژنان بكەنە ئەولەویەتی كاری خۆیان و پڕۆژە یاساكە بەر لە پەسەندكردن، وا هەموار بكەن كە لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەكاندا بێتەوە."

هەروەها وتوشیەتی"ناكرێت تاوانێكی قێزەونی وەك سەربڕین روبدات بۆ ئەوەی ئەوان دەست بە رێكارەكان بكەن. بەرەوپێش نەبردنی یاساكە، تەنها ژیانی ژنان و كچانێكی زیاتر دەخاتە بەر مەترسی."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×