ئێران: لە رێککەوتنی ئەتۆمی نزیکبوینەتەوە
  2022-02-17       557       

گەورە دیپلۆماتکارێکی ئێرانی رایدەگەیەنێت، دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆی چڕو پڕ لە ڤییەنا نزیکبونەتەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی.

عەلی باقر کەنی، گەورە دیپلۆماتکاری ئێرانی لە گفتوگۆکانی ڤییەنا لە تویتێکدا کەلەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە،"لەدوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆی چڕ و پڕ لە ڤییەنا نزیکبوینەتەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئێمە لەسەر یەک شت رێکناکەوین، تا لەسەر هەمو شت رێکنەوین.

ئاشکراشیکرد،" تێڕوانینی واقعیانە خۆلادان لە تەماحکاری و سودمەندبون لە ئەزمونی چوار ساڵی رابردو، شتگەلێکی گرنگن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەمان، کە رێککەوتنەکەیە".

جەختیلەوەشکردەوە،" ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنە بەشدارەکان لەگەڵمان بڕیارە جدییەکە بدەن".

هەفتەی رابردو جارێکی دیکە گفتوگۆکانی ڤییەنا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران دەستیپێکردەوە، لە گفتوگۆکانی ئەمجارەدا ئەمریکا بەشێوەی زارەکی رازیبونی خۆی دەربڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان، لای خۆشیەوە ئێران رایگەیاند ئومێدیان هەیە بگەنە رێککەوتنێکی گشتگیر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×