جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیمانیدا بە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سەرخستنی ئیسرائیل لەڕووی سەربازیی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاوێنه: لەمیانی سەردانەکەیدا جۆ بایدن بۆ قودس لە بەرەی ئیسرائیلەوە لەگەڵ یائیر لبید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد کە تایبەت بوو بە ڕاگەیاندنی قودس وەک بنکەی هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل.
بەگوێرەی یاداشتنامەکە، ئەمریکا پابەند دەبێت بە بنیادنانی هەیکەلێکی هەرێمیی بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و هاوبەشییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات پابەند دەبێت بە بەرفراوانکردنی بازنەی ئاشتی بەجۆرێك وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسلامییەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ هەینی بایدن جەختی لەوەکردەوە پشتیوانی ئیسرائیل و فەلەستینیش دەکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و وەلانانی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.