وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگەیه‌ندراوێكی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئیستەنبوڵ لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق تاوتوێی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان كردووه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، براین ویلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری تیرۆر‌و هه‌واڵگری دارایی، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌توركیا كۆبوه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكرده‌وه.