بەبێ كەفیلە و ناوچە دابڕاوەكان دەگرێتەوە بانكێك 25 ملیۆن دینار قەرز دەدات
  2023-03-27       544       

بانکى رافیدەین، رێنمایی و مەرجی پێدانی قەرزی پێنج بۆ 25 ملیۆن دیناریی ئاشكراكرد و دەڵێت، وەرگرتنی قەرزەكە پێویستی بە كەفیل نییە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا بانکى رافیدەین رایگەیاند، ئەو قەرزەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەدرێت بە فەرمانبەران، کارمەندانى هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، پێویستی بە كەفیل نییە و تەنها لە رێگەی ماستەر كاردەوە خوازیار دەتوانێت قەرزەكە وەربگرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، قەرزەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و بڕەكەی دەگات بە 25 ملیۆن دینار و لە ماوەى پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.

پێشتر بانکى رافیدەین ئاشكرایكردبوو، پێشکەشکردنى داواکاری بۆ وەرگرتنى قەرزەكان، لە رێگەی ئەپلیکەیشنى تایبەتیى بانکى رافیدەینەوە دەبێت و خوازیارانی وەرگرتنی قەرز، دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی مامەڵە بۆ وەرگرتنی قەرزەكان پێشكەشبكەن و بەپێی ئەو بڕیارە، مووچەخۆرانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو فەرمانبەر و كارمەند و ئەفسەرانەی هەرێم دەگرێتەوە كە مووچە لە بەغداد وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×