یەکەمین خاڵی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، نەناردنی (٤٠٠) ملیارکە بوو

بەشدار عوسمان
  2023-01-28   

گەوجاندنی خەڵک و وروژاندنی هەست و سۆزیان و یاریکردن بە  ژیان و چارەنووسیان و  نزیککردنەوەیان تا  ڕادەی شەڕ و پێکدادان و ماڵوێرانی و مەرگ، میکانیزم گەلێک بوون لەماوەی چەندین ساڵدا وەکو یاری (مشک و پشیلە ) دەرهەق بە خەڵکی کوردستان و عێراق کراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەردوولاوە .
هەم لە هەرێم هەم لەبەغدا، بەدەیان شێواز و پلان کار لەسەر چاندنی تۆی رق و قینە و دووبەرەکی لەنێوان خەڵکی کورد زمان و عەرەب زمان دەکرێت، بەڵام گەورەترین پرۆژەکانی بزنس لەهەولێر بەرپرسێکی عێراقی پشکی هەیە و لەولاشەوە پۆست و پلەکانی بەغدا شەڕ و مل شکاندنی لەسەر دەکرێت لەلایەن کاربەدەستانی کوردستانەوە بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامانی زیاتر .
لای هەر مرۆڤێکی هۆشمەند رۆشنە سێکتەری ووزە و نەوت و گاز هەم لە عێراق هەم لەکوردستان، یەکێک لە ناشەفانترین و گەندەڵترین سێکتەرەکانە،بەجۆرێکە داهاتەکەی نەک لەدەستی حکومەت و حزب و دەرچووە،بەڵکو بیرە نەوت و گێڵگەکانی غاز و ووزە لەنێوان خێزانە حکومڕانەکان دابەشکراوە، دەستبەسەراگرتنی زۆرترین داهات مەرجی سەرەکی مانەوە و بەردەوامییە لەحکومڕانی.
بۆیە رێککەتن لەسەر شێوازی فرۆشتنی نەوت و گاز و کۆکردنەوەی داهاتەکان، درێژەدان بە فەرهودی و فەسادییەکی بێ شوومار، خاڵی هەرە لەپێشی پێکهێنانی هەموو کابینەکانی حکومییە لە هەرێم و عێراق .
لەپێکهێنانی کابینەی ئەمجارەشی بەغدا، تەنها یەک برگە و ماددەی رێککەوتنەکان بۆ خەڵک ئاشکرا و رووننەکرایەوە بەرووکەشیش نەمانبینی و نەمانبیست یەک برگەی رێککەوتنەکانیان بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و کوردستان تیایدا جێگیر بکرێت، بەڵام ووردە ووردە خەریکە خاڵەکانی رێککەوتنامەکانیان بۆ هەمووان رۆشن دەبێتەوە کە چەندە بێ ڕەحمانە دەست دەنێن لەقاقای گەردنی خەڵکەکە و دەشیانەوێت  بە (نیشتیمان پەروەردەی) پێیانەوە بفرۆشنەوە.
لەلایەک تۆی ڕق و کینە و دووبەرەکی رژێمە فاشیستەکانی پێشوو شنە با دەکەنەوە، لەلایەکیتر درێژە بە فەرهوودی و فەسادییەکان دەدەن کە تەنها چەند خێزانێکی دەسترۆیشتوو لێی سوودمەندن و بەشی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان و عێراق، لە ساکارترین و سەرەتاترین خزمەتگوزارییەکان بێ بەشن.
هەموو کاردانەوەکانی حکومڕانانی هەرێم بەرامبەر بڕیاری دادگای فیدراڵی لە چوارچێوەی چەند بەیاننامەیەک تێپەڕی نەکرد و زۆر بەدڵنیایەوەش ناچێتە چوارچێوەی هەڵوێست. چونکە لەپێشووتردا رێکەوتنی لەسەرکراوە و دابەشکارارییەکان لە کۆکردنەوەی سەروەت و سامانی ئەو خەڵکە خێرلەخۆنەدیوە بەردەوامی هەبێت بەبێ هیچ کۆنترۆڵ و دەست تێوەردانێک .
 ئێوە سەیری ئەو بێ شەرمییە بکەن، دزی و فەرهودی و تاڵانی سامانی ئەو وڵاتە بە( بەرگری لە قوتی خەڵک ) بەڕایگشتی بفرۆشنەوە !
بیریشمان نەچێت، لەکۆی دەیان سکاڵای یاسای لە دادگای فیدراڵی لەسەر چەتەیی و ستەم و ناعەدالەتی حکومڕانانی هەرێم تۆمارکراوە، تەنها یەک سکاڵایان لەلایەن پەرلەمانتارێکی عەرەبەوە بەرزکراوەتەوە، دەیان سکاڵایتر لەلایەن خەڵکی نارازای و بەشخوراوی کوردستانەوە لەم دادگایەبەرزکراوەتەوە، دواهەمینیشیان هاوتاکردنی سیستەمی خانەنشینی بوو لەهەموو عێراقدا کە دەیان ساڵە دەسەڵاتدارانی کوردستان بەبەهانەی نابەجێ و نادەستوری و قانونیەوە،ئیمکانیاتی حەب و دەرمانی هەزاران خانەنشینیان بڕیوە و پارووی دەمی هەزاران مناڵیان کەمکردۆتەوە،لەم دادگایەدا ئەو سكالایەشیان دۆراند کە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی دڵسۆز و پارێزەری خەمخۆری کوردستانەوە بەرزکرابوویەوە

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×