ئەنجومەنێک بۆ ڕێکخستنەوە، یان دەزگایەک بۆ سانسۆڕی زیاتری میدیا ..!

بەشدار عوسمان
  2019-12-16   
ئاشکرایە ئەو نوزە ئازادییەی ئێستا لە کوردستاندا هەیە، بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی دەیان و سەدان گەنجە کە ژیان و چارەنووسی خۆیان داوەتە دەست قەدەر و باکیان بەهیچ هەڕەشە و فشارێک نەبووە، ئەگینا دەسەڵاتی سیاسی بەدەیان شێواز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئەو تروسکاییە بووە و کاری جدی لەسەر کردووە، بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان و شاردنەوەی ئەو بێ سەروبەری و ناعەدالەتیەی هاوشێوەی کەمە لەهەموو دنیا .
هەوڵەکانیان لەم بارەیەوە گەیشتۆتە ئاستێک دەستیان نەپاراستووە تا ڕادەی گووللە نان بەدەم و سینگی گەنج و رۆژنامەنووسەکانمان .
رێکخستنەوەی کاری میدیایی لە چوارچێوەی ( ئەنجومەنی بالای میدیا) و نیگەرانیان لە نوزەیەک و تروسکاییەک کە لە دوورەوە بەدیدەکرێت، زەنگێکی خەتەرناکە بۆ هەموو رۆژنامەنووسە ئازاد و ئازایانەی دەیانەوێ پەیامی ڕاستی و حەق بەخەڵک بگەیەنن، بۆ هەموو ئەو گەنج و خەڵکە نارازییانەی، ستەم و نادادی هەموو رۆژێک ویژدانیان ئازار دەدات .
پڕۆژەی ( رێکخستنەوەی کاری میدیایی) ڕێک دەست بەستنی ئەو رۆژنامەنووسە ئازایانەیە کە دەستیان ناگات بە زانیاری،بەڵام رووداوەکان دەبینن، دەمبەستنی ئەو گەنجە نارازی و خێر لە خۆنەدیوانەیە کە رۆژانە دەیان دیمەنی ناخهەژێن لە بازاڕ و شوێنی کار و فەرمانگەکانیان ویژدانیان ئازار دەدات و لە سۆشیال میدیاکەی خۆیان بڵاویدەکەنەوە وەکو بچوکترین هەڵوێستی ناڕازی بوون .
ئێمە چاوەڕان بووین ئەنجومەنێک دورست بکرێت، ئەنجامدەران و نەخشەداڕێژەرانی بکوژی رۆژنامەنووسان ئاشکرا و دادگایی بکرێن، کەلای هەمووان ئاشکران ! چاوەڕوان بووین شەق وەشێنەکانی سەرجادەکان تەمێ بکرێن و چیتر وا بەئاسانی دەستییان نەچێتە سەر و کەللەی رۆژنامەنووسان و هەموو رۆژێک و لەشوێنێکی ئەو هەرێمە تێر شەق نەکرێن، چاوەڕوان بووین سنورێک بۆ بەچکە بەرپرسەکان دابندرێت و ئەوەندە بێ حورمەتی بەدادگا و دەسەڵاتی قەزائی نەکەن بۆ تۆڵەکردنەوە لە رۆژنامەنووسان، چاوەڕوان بووین لێپرسینەوە لەو میدیایانە بکرێت بە پارەی نەوت و داهاتی خەڵک رۆژانە ژەهر دەرخواردی خەڵک دەدەن و ماکینەیەکی ئیعلامی ترسناکن بۆ ئەوانەی ویژدانیان بەبەرژەوەندییەک نەفرۆشتووە و هەموو لەحزەیەک چاوەڕوانی وورد و خاشکردنی شکۆ و شکۆمەندی کەسێک یان زیاترین .
لای هەمووان رۆشنە میدیا و کاری راگەیاندن بۆ فەوزایە و چۆن رێکدەخرێتەوە !
ئەوانەی رۆژانە لەم سۆشیال میدیایانە بێ حوڕمەتی بە خەڵک دەکەن، ناو و ناونیشان و پێناسەکانیان بۆ هەمووان رۆشنە، بچن ئەنجومەنێک لەسەر داهات و خەرجی و سەرچاوەی ماددی ئەو میدیایە تایبەتانە دورست بکەن کە ڕای گشتی چەواشە دەکەن، تەنها ئەو هێزانە دەتوانن بەو کارانە هەڵسن کە خاوەنی دەزگای ئەمنین و لەهەموو ئیمکانیاتێک بەهرەمەندن و لەسەرووی یاسا و دەزگای قەزائیەوە، قەزاوەت لەسەر ژیانی گشتی و تایبەتی هەموومان دەکەن و کەس پێیان ناڵێت بەری چاوتان دوو برۆی ڕەشە .
ئەوەی ئێستا هەیە، بەرهەمی ئازایەتی خەڵکی ئازادیخواز و نووسەر و رۆژنامەنووسە چاونەترسەکانە، ئەگینا دەمێکە لەرێگای کڕین و تەخشانکردنی پارەی دزراوی خەڵک بەسەر نووسەران و رۆژنامەنووسان ئەو پڕۆسەیە دەستی پێکردووە، خەلک و رۆژنامەنووسان بێ ئاگانین لە هەوڵ و پلانە بەردەوامەکان بۆ خامۆشکردنی ئەو تروسکاییە .
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×