یەکێتی لە سایەی نەوەکاندا

جەواد سەعید
  2024-09-06   

مێژوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مێژویەکە پڕە لە داستان و بەرگری، تۆمارکردنی داستان لە شاخ و گیانی بەرگری و خۆڕاگری لە زیندان، ناسنامەی جارانی یەکێتی بوو کە بوبوە مایەی شانازی کادر و ئەندامەکانی. لەپێناو نەخشاندنی ئەو مێژووەشدا هەزاران تێکۆشەر گیانی بەختکرد، ئەوانەشی لە ژیاندا ماون، یەکێتی ئێستا، لەسایەی نەوەکاندا یەک یەک تەختیان دەکەن!

هەڵکوتانە سەر دەزگای چاودێر و سوکایەتی بە پایتەختی ڕۆشبیری، دژایەتییەکی بێشەرمانەی بیروڕای ئازاد و ڕەخنەگرتنە، جۆرێکیشە لە تەسفییەکردنی تێکۆشەرەکان بەتایبەتی کارەکتەرە دیارەکانی دروستکاری ئەو مێژووە.

لەژێر بیانوی گەڕاندنەوەی موڵکی گشتی بۆسەر ئیدارەی گشتی، مایەی گاڵتەجاڕی و زیاتر شکاندنی شکۆی یاسا و سیستەمی ئیداری و گەشەی ڕۆشنبیری و ئازادی بیروڕایە.

ئەمە لەکاتێدایە، یەکێتی، لەو شارەدا بەدەستێک موڵکی گشتی دەبەخشێتە بازرگانە سیاسییەکان بۆ دروستکرنی تەلار و پڕۆژەی بازرگانی، بەدەستەکەی تریشی بینای بڵاوکراوە و نوسین و سەنتەری ڕۆشبیری دادەخات.

لە ئێستادا، دەسەڵاتی ڕەهای نەوەکان لەناو کایەکانی حزب و حوکمڕانی، گەورەترین کارەسات و ماڵوێرانی بەسەر سیستەمی حوکمڕانی و کۆمەڵگەی ئێمەدا هێناوە، ئەوانە نە مێژوی گەلی کوردستان لەبەرچاو دەگرن نە مێژوی حزب و تێکۆشەرەکانی، تەنانەت مێژوی باوکیشیان بە کەم و بێ بایەخ تەماشا دەکەن، ڕاستییەکەش لەوەدایە تەنیا لە سایەی مێژوی باوکیان لەسەر ئەو کورسییە دانراون! بۆیە لە کۆبونەوەی حزبی و سیاسیدا ئەوەی توخنی نەکەون فەلسەفەی سیاسی و حزبیە، تەنانەت لە هەڵبژاردنەکانیشدا، قسەیەکیان بۆ ئایندە نییە بۆیە بەناچاری پەنا بۆ مێژوی حزب و باوکیان دەبەن ئەگەر نا هیچ باوەڕێکیان پێ نییە.

دژایەتی کردن و دورخستنەوەی تێکۆشەرەکان و کارەکتەرەکانی ناو حزب، ئاشکراو ڕوونە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە (نەوەکان) هیچ مێژویەکیان لەناو حزبدا نییە، لەسەرێکی دیکەشەوە بەتاڵن لە مەعریفە و ئایدۆلۆژییەتی حزبی و فەلسەفەی سیاسی و سیستەمی حوکمڕانی. بۆیە نایانەوێ لە کۆبونەوەو دانیشتنەکاندا لەبەرامبەر تێکۆشەرو ڕۆشنبیرەکاندا گوێگر بن. چونکە نە هیچیان کردوە بیگێڕنەوە نەهیچیش دەزان باسی بکەن. قەناعەتێکیان لا دروستبوەو گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە بە کۆکردنەوەی کەسانی کۆیلە و بێ فکر لەدەوریان، خۆیان دەبنە قسەکەرو بەندەو نەزانەکانیش دەبنە گوێگر و ڕەخنە و گفتوگۆی فکری و سیاسییان بەیەکجاری لەکۆڵ دەبێتەوە و کوردستان و حزبیش چی بەسەر دێ با بێ.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×