کورد کائینێکی دژوارو سەخت ژین زیاد لەو سنورەی بۆی کێشراوە هەربۆیە قۆرغکردنی ئەم مرۆڤە بەدرێژایی مێژوو لەسەر خاکو ئاوی خۆی تابێت تەسکو تەسکتر دەبێتەوە لەکۆتایدا ئەوەی دەمێنێتەوە بۆی تەنها ئیسکو پروسکی قوربانێکانو ئەنفلاکراوەکانە لە قوڵای خاکی دایکی خۆیدا کە کوردستانە! نیشتیمان وەک خانوی سەربەخۆ وایە کەنەتبوو دەبێتە کرێچی! دووژمنان دەیانەوێت کورد لەسەر خاکو ئاوی خۆی ئەگەر نەبێتە کۆیلەیان ئەوا دەبێت ببێتە کرێچیان! کە کرێچیشبوو ڕۆژێک هەردەبێت خانۆکە بۆ خانەخۆی عەرەبێک چۆڵکەیت! عێراقی تازە پلانی تاپۆی هەموو خاکی باشوری دادەتە دەستی عەرەب گا داعشبێت یاخود حەشد یاخود ئەو عارەبانەی کە ئەمڕۆکە لەباشوردا هەنو خەلكی باشور پێیاندەڵێن عارەبە باشەکان! ئاخر عەرەبێک پلانی داگیرکردنی تۆ هەبێت ئیت چاکی ئەو لەچیدایە؟ لەکرینی کیلۆیەک تەماتەو، سواربوونی تەکیسیەکو، یاخود کەباب خواردنێک؟ تاکو تاکی کورد ئاوابیرکاتەوە دەبێت هەمیشە دەستی بەقەیتانی پێڵاوەکانیەوە بێت بۆ هەڵهاتن! ئێمە بینیمان ئەو عارەبە باشانەی کە دراوسێ ماڵە یەزیدێکان بوون بەدرێژایی سەد ساڵ لە موسڵو شەنگالدا چۆن لەپرێکدا تەعداو فەتوای قرکردنیان لە والێکانیانەوە بۆدەرچوو! بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە نەمانبینی عەرەبێکی باش بێتە سەر شەقامەکانی باشور بڵێت سوپاس بۆ کوردەکان کە داڵدەیان داوین و ئێمەیان پاراستووە هەست بەغەریبی ناکەین! بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە عارەبێکی باشمان نەبینی کەداوای لێبوردن لە کورد کات، هەموو دەسەڵاتەکانی عێراقی فەتوای قرکرنی کوردیان لەو باشوردە داوە! هەر لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە تاکو ئێستاکە عەرەب لەو عێراقەدا کورد دەکوژێت و تەعریبی دەکات و خاکی داگیردەکات و هەرجارەیەش لەژێر ناوی دەسەلات و سەردەمێکدا بەڵام جوگرافیا هەر عێراقەو باشوریش تاکوبێت تەسکترو تەنگەبەرو تەعریب دەکرێت.
تورکەکان دەیانزانی لەسەدەی بیستویەکدا ناتواننن ئاوا جینۆسایدمان بکەن هاتن داعشیان وەکو ژەهرو مادەی کیمیاوی پیاکردین هێندەی نەمابوو ئێسکەکانمان بچێتە خانەی جینۆسایدی مێژووی گاڵتەبازاری نەتەوەیەکگرتۆکانەوە! عێراقیش حەشدی لێقوڵپکردینەوە تاکو هێڵی ٣٦ لە شانزەی ئۆکتۆبەردا رایانمالێن نیازیان هەبوو ئەو هێڵەیش ببەزێنی لەژێر دەسەڵاتی عەبادیدا بەڵام ئەمریکا ستۆپی پێکردن! ئەوە عەبادی عێراقی تازەبوو کە سوکایاتی کرد بەکورد کەچی لە سلێمانی پیاوێک بە جامانەو چۆغەی کوردییەوە کڵاو و جامانکەی داگرت و چۆغەکەی دادڕی هاواری بۆ عەبادی دەبرد کە ڕزگاریان بکات! لەشانزەی ئۆکۆتبەردا لەقوڵایی سوتماکی نیشتیماندا لە کەرکوکی داگیرکراودا پیاوەێک لەخەمی قومێک عارەقدا بوو وەک لە سوتماکی خاکەکەی! ئەوە ئێمەین کەچۆن خۆمان داوەتە گاڵتەجاری دووژمنانمان! لە شاری سلێمانی لە هاوینەهەوارو دڵگیرەکەی سەرچناردا کە پریان کرد بوو لە عەرەب و بارو کلوپ و سۆزانیەکان، عارەبە باشە لەش فرۆشەکان بەئاشکرا هاواردەکەن و دەڵێن: کورد ئەم ناوەی ناخۆشکردووە! ئەم وتەیە بۆتە نوکتە بۆ خەڵکی سلێمانی کەچی هەرگیز هەست بەوەناکات کە ڕۆژێک دێت ئەو نوکتەو گاڵتەی عەرەب ببێتە ڕاستی و هەقیقەتی ئەو شارە! لەپشت هەر گاڵتەیەکەوە ڕاستییەک خۆی حەشارداوە کە پەیوەندی بەکاتەوە هەیە. تاکو ئێستاکەیش نەمانبینی عەرەبێک، سیاسیەک، وەزیرێک، سەرۆک وەزیرانێکی عێراق خۆیان بکەن بە پەرلەمانی کوردستاندا نەک بەمیوانی بچنە دیوەخانی حیزبەکانەوە! چونکە عێراق دەزانێت چوونە ناو پەرلەمانی کوردستان خۆی لە خۆیدا دانپێنانە بە هەرێمی کوردستان وەپەیوەندێکانیان لەرێگای پەرلەمانەوە بێت نەک حیزب و خێڵەکانەوە.
ئەو هەموو خۆپیشاندانەی لە شارەکانی باشوردا دەکرێت لەم سالانەی دواییدا عەرەبە باشەکانی دەستێکی باڵایان هەبووە تێیدا! ئەو عارەبە کورد زمانزانانە زۆر ژیرانە توانیان خۆیان فرێدەنە نێو خۆپیشاندانەکانەوەو ئاڵای عێراق و وێنەی سەدام و سروودەکانی سەدامان زێرە لەچایخانەو گازینۆکانی باشور بڵێنەوە بەبێ ئەوەی یەکێک هەستیان پێکات کە ئەوە خودی عەرەبە نەک تاکی زوڵملێکراوی کورد! باشوریان پڕکردووە لەزۆڵە تورک و زۆڵە عەرەب کە هەموویان کوردی زمانزان و کەسیش نازانیت ئەوە کوردە یاخود عەرەب یاخود تورکە دەستیان هەیە لەهەموو ئاژاوەکانی باشوردا! لە سلێمانی زلەیەک لە عەرەبێک بدە لەسەر بێناموسییەی کە کردوویەتی شەش مانگ زیندانی دەکرێت! کەچی عەرەب لە موسڵ و شەنگال و مەخمورو ناوچە جێناکۆکێکان بەم ڕۆژگارە ئەنفال دەکرێن دەچنە سەریان زەوی و گوندەکانیان، خاکی بەپیتی کشتوکاڵیان داگیردەکرێت کەچی دەسەلاتی عێراقی تازە ڤزەی لێوەنایەت بگرە یارمەتیشیان دەدات. کوردیان وا ترساندووە لەو ناوچانە کەهەرگیز بیر لەوە نەکاتەوە کەئەوە خاکی باوباپیرانێتی. عارەبە باشەکانی هەڵهاتووی باشور زۆر زیرەکانە توانیوویانە کاریگەری بخەنە سەر هەستو هزری تاکی کورد و بەلارێیاندا بیانبەن! ئایا ئێوە عەرەبێکی هاڵهاتووتان بینی لەو باشورەدا جنێوک بدات بە نەتەوەی خۆی و عەرەب سوکات! بەڵام تاکی کوردیان والێکردووە کە ڕقی لە کوردبوونی خۆی بێت و لە کوردبوونی خۆی ڕاکات و تفبارانیکات و لای پەشمبێت کە کوردە! ئەوە عارەبە باشەکانن کە موچەیان لە عێراقەوە بۆدهێت و هاڤ لایڤ لە کوردستاندا دەژینو خانو دەکرن و شوقەدەکرن و سواری تەکسی دەبن بەڵام کورد دەبێت بۆ موچە سواڵکات لە عێراق.
هەرچی دەوڵەتی دونیا هەیە لەسەر بنەماکانی نەتەوە و شەڕو جەنگی نەتەوەکان دامەزراوە هیچ دەوڵتێک و وڵاتێک لەخۆیەوە دروست نەبوو ئەگەر قوربانی و جەنگت لەپێناوییدا نەکردبێت. کورد بەدرێژایی مێژوو لەسەر خاکو ئاوی خۆی داوایی مافیکردووە کە نایدەنێ کەچی هەر لێدەکوژرێت و فەتوای مەرگی دەردەکرێت بەبێ ئەوەی پرسیارێکی لا دروستبێت یەکجار جەنگ و سەدانجار سەربەرزی و ئازادی! یەکمان بۆ نیشتیمان، نیشتیمانیش بۆ هەمووان. سەد ساڵ بەسە بۆ ئەوەی لە دوژمنەکەت بگەیت کە عەرەبە نەک دەسەلاتە ڕەنگاو ڕەنگەکانی عێراقە! ئەوەی دەسەڵاتی عێراقی عەرەبی تازەیە گا عەبادی بێت یاخود کازمی! کامیان سەربەخۆییان داوە بە کورد؟ جگە لە کوشتنو تاڵانکردنی سامانی کورد نەبێت. کێ لەو دەسەڵات تازەیەی عێراق خۆیکرد بە پەرلەمانی کورددا لە هەولێر هەروەک ڕێزێک یاخود وەفایەک بۆ نەتەوەی کورد وەک پێناسێک لە قەوارەی هەرێم وەک کورد؟ ئەوان هیچ رێزێک بۆ کوردو قەوارەکەی دانانێن بەڵکو ئەوە ئەو یاساو ڕێسایە کە ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووکان و فەرەنسا لە ساڵی ١٩٩١ بۆ کوردیان کردووە ئەگینا کوردیان وەک سەدام کە چی کرد بەکورد بگرە لەسەددام خراپتریان دەکرد ئەوەی کە رێگری لێکردن تەنها ئەوەیە و هیچیتر ئەگینا هیچ حسابێکیان بۆ کورد نەدەکرد.
تورکە نەژادپەرستەکان بەم ڕۆژگارە کورد دەکوژن، بەچەقۆو کێردەوە دەچنە سەر ماڵە کوردەکان و قەتلوعامیان دەکەن کەس قسان ناکات، دەسەڵاتی فاشستی ئەردۆغانیش خۆی لێبێبەریکردووە تەنها ئەوەی بەسە بڵێت: ئەوە تورکە نەژادپەرستەکان ئێمەی دەسەڵات نین! لە عێراقیش هەروایە لەم لا لەژێر ناوی داعشدا کورد دەکوژن و پیشمەرگە دەکوژن کەچی دەسەلاتە ژەنگاوێکەی عێراق دەڵێت: ئەوە داعشە! ئەی داعش کێیە؟ مەگەر عارەب نەبێت! لەم لایشەوە حەشدیان بۆ قوڵپکردوینەتەوە ئێمە بینیمان ئەم حەشدە کەچۆن لە کەرکوک و مەخمورو ناوچە جێناکۆکێکان تەعداو فەتوای مردنی کوردیان دەکرد! بینمان لە مەخمور چیان لەو ماڵە کوردانەکردو دەریانپەراندنو دەستدرێژیانکردە سەر ناموسی ژنی کورد و خانۆکانیان سوتاندن. ئەوە عەرەبە گا داعش بێت گا حەشد بێت.
پرسیار ئەوەیە: ئەی بۆ خودی دەسەڵاتدارانی باشور وەک عەرەب و تورک ناکات هێزێک دروستبکات ناوی بنێت ئەنتی عەرەب و ئەنتی فاشست ئەوانیش دەست بکەن بە عەرەب کوشتن و دەسەڵاتی کوردیش وەک بەغدادو ئەنقەرە وەک چۆن ئەوان پاساو دەهێنەوە ئەویش وا بکات و بڵێت: ئەوە گروپە کوردە توندرەوەکانن کە گوندو ماڵ و خێزان و ژن و دایک و باوک و کچیان ئەنفالکراوە خۆی لێبێبەریکات!
دایکێک سێ کوری شەهید بێت هاوارکات بە سەرۆک بڵێت: سێ کوری تریشم هەیە دەیکەم بەقوربانی تۆ و کوردستان دەبێت سەرۆک سەری خەجاڵەت بێت! نیشتیمانێک و سەرۆکێک خاوەنی دایکێکی وابێت دەبێت عارەب تاکو قوڵایی بەغداد ڕاماڵێ و فزەی لێببرێت نەوەک لە حوکومەتی عێراق ببپارێتەوە! ئەوە دەسەڵاتدارانی عێراقی تازەیە کە بودجە نادات بە کورد لەژێر هەر پاساوێکدا بێت، ئایا دەبێت لەبەرئەوەی دەسەڵاتەکی باشور رازی نییە ئیتر مەرگی پێنج ملیۆن بەستێتەوە بەسیاستەوە! ئەوە عێراقە کە دەیەوێت تاکی کورد سوک و ڕسوا بکات کە سیاسەتی تورکیای فاشیست پەیرەوی دەکات تاکو کورد بخاتە سەر چۆک و بیکات بەکۆیلەی خۆی!
کورد بونەوەرێکە هێندە بەئازارو ڕاکە ڕاکی پێکراوە هەرگیز ناتوانێت ڕۆژێک بەبێ گرمەگرمو سەرگەردانی شەوکاتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا هێندە کوردیان خەریکیکردووە بەخۆیەوە تاکو خۆی لەبەرچاو بکەوێت تاکو ڕادەیەکیش توانیویانە وا لە تاکی کورد کەن کەڕقی لەخۆیبێتەوەو هەرخۆی تاوانبارکات. تۆ کە کەپرێکت نەبوو بۆحەوانەوە لەکوێوە بیر لەداهاتوو دەکەیتەوە، لەکوێوە دەتوانیت نەوەیەک بۆ داهاتوو ئامادەکەیت! جگە لەوەی نەوەیەکت بۆخۆت خولقاندووە کە ڕقی لەخۆی و لە ژیان و لە کوردبوونی خۆی بێت! ئەمڕۆکە نەوەیەک هاتۆتە دونیاوە کە کوردبوونی لا پەشم و سەخت بێت کە ئەمە بەدڵی تورکەکان و دووژمنانە.
لە ئیسرائیل کە جولەکەیەک دەکوژرێت هەرگیز ناڵێن ئەوە حەماس بوو یاخود فەتح بەڵکو دەڵێن ئەوە عەرەبە کە جولەکە دەکوژرێت هەربۆیە جولەکە هەر لە حەبەشی قولەڕەشەوە تاکو حەماس و فەتحو ئەوانیتریش عەرەب بەدوژمنی سەرسەختی خۆی دەزانێت. تاکو بێتیش هەوڵیداوە کە سنوری خۆجێیی فەلەستین تابێت تەسکو تەسکتربێتەوە وەک ئێستاکەی عێراق کەدەیەوێت ئەو سیاسەتە لە کورددا پەیرەوکات. ئەوەی سنورەکانی کوردستانی باشور دەردەکرێت کوردەو ماڵە عەرەبی لێنیشتەجێ دەکرێت ئەگەر بۆیان نەلوا ئەوا لەژێر ناوی داعشدا دەیانکوژن و ڕاویاندەنێن تاکو ماڵەکان و گوندەکانیان بخەنە ژێر هەرەشەی مەترسییەوە تۆ کە ژیانی خۆت و ماڵو مناڵت کەوتە مەترسییەوەو نە کەسێک نە دەسەڵاتێک خەمی لێنەخواردیت دەبێت جوگرافیاکەت چۆڵکەیت و تا دەتوانیت دەستت بەقەیتانی پێڵاوەکانتەوە بێت بۆهەڵهاتن ئەگەر فریاکەوتیت ئەگینا مەرگت داواکارە. هەمیشە عەرەب بە فەتوایەک وەک داڵە کەرخۆڕە کۆدەبێتەوە بۆ لەناوبردنی کیانی کورد! ئەی خودی کورد بەچی کۆدەبێتەوە؟ بەم پەرشوبڵاوییەی کە هەیەتی؟ لەهەموو کارەساتەکاندا وایان لە تاکی کوردو سیاسەتی کوردو دەسەڵاتی شکستخواردووی باشورکردووە کە یەکتری تاوانبارکەن! هەر وەک شانزەی ئۆکتۆبەرو ٣١ ئاب هەموو کاتێک کە کارەسات ڕوودەدات لەو باشورەدا ئەمیان دەڵێت: شانزەی ئۆکتۆبەرت جوانەو ئەیتریشیان دەڵێت: ٣١ ئاب جوانە بەڵام ئەوەی کە نێواندا دەکوژرێت و ئەنفال و قەتلوعام دەکرێت و جەرگی دەسوتێت تەنها کوردو دایکان و باوکەکان و خێزانی کوردە کەچی دەسەڵاتە ترسنۆک و شەرمنەکەی باشور خەریکی یەکتری تاوانبارکردن لەجێگەی ئەوەی سنورێک بۆ ئەو ئەنفال و جینۆسایدە دابنێنن.
دوا لەکوردان دەکەم ئێوەیش بۆ پاراستنی خاکی باووباپیرانتان لەپێناوی مناڵ و نەوەی داهاتووتان کۆچی پێچەوانەکەن بۆ کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و ناوچە داگیرکراوەن ئەوساکە دەزانن برا عەرەباکانمان چەند باوەشتان بۆ دەکەنەوە!!