بەختەوەرم کەتوانیم لە تەمەنی گەنجیدا خۆم رزگار بکەم لە تەقدیسکردنی سمبوڵی وەھمی و ئایدۆلۆژیا دوڕاوەکان، ھەر زوو لە وەھمەکان تێگەیشتم بەبێ گوێدانە جەلاد و قوربانیەکان . چونکە لەناو کۆمەڵگای نا یەکسانی و سیستەمی سیاسی مشەخوردا ئەستەمە بتوانی بەگری لە ستەمکارو ستەملێکراو بکەی ، ناتوانی تواناکانی خۆتی پێ ببەخشیت ، ھەرگیز لەناو ئەم جۆرە مۆدێلە نا دادپەروەرییە سیاسیەی ھەرێمیدا مەحالە ڕێگەی پێشکەشکردنی توانا ھزریەکانت بدەن .
بەھۆی مشەخۆری نایەکسانی لە دابەشکردنی پۆست و پلەدا زۆری ھێزە سیاسیەکانی ناسنامەی سیاسی خۆیانیان لەدەستداوە ؟
بەشێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھێزیکی دیموکراسی ومیانڕەون، ناوەندەکانیان لە سەر بنەمای ھەڵبژاردن و توانای ھزری ئەندامەکان دروستکراوە ، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع ئەم بۆچوونە ڕاست نیە تەنھا دروشمە شێوازی دەستنیشانکردنی ھەر فیگەرێکی سیاسی بۆ ھەر ئۆرگانێکی حوکومی و حیزبی لەسەر بنەمای ولائی شەخسی وەنەبوونی توانای ھزری ڕەخنەیی کەسەکەیە. دەرئەنجامی ئەم جۆرە مامەڵەیە لە ناو کایەی سیاسیدا بێ گومان ئەو ھێزە و دەسەڵاتە بەرەو نغرۆبوون دەبات.
بەشێکی تری ھێزە سیاسیەکان خاوەنی ئایدۆلۆژیاو پابەندی کۆمەڵی پرنسیپی مەرکەزین ، کە ئێستا لە کۆمەڵگا دیموکراتەکاندا نمونەیان زۆر کەمە ، بەڵام لە ھەرێمی کوردستاندا بەردەوام ئەم جۆرە تێزانە لە گەشکردن و فراوان بووندان وە توانا ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگا یان ھەیە . دەتوانن لەسەر ئاڕگۆمێنتیەک یان ووتارێکی ڕەخنەیی دژی ھێزە ئیسلامیەکان نووسەری بابەتەکە تەکفیر و تیرۆر بکەن .
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین ھەمووئەو ھێزە نا دیموکرات و نایەکسانانەی کە دروستبوون، بەتایبەتی لە عیراق و ھەرێمی کوردستاندا لە ھەناوی کۆمەڵگای شەرقیدا لە دایکبوون ، چونکە ئەرزێتی ئەم کۆمەڵگایانە لەبارە بۆ نەشونماکردنی ئەو جۆرە ھزر و ئایدۆلۆژیانە بەتایبەتی لە کوردستاندا، پێگەی ھەرێم و جیو سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی لەبارە بۆ بەھێزکردنی ھزرێکی تەقلیدی کۆنە پارێز کە باوەڕیان بە دروستکردنی زمانی چەک و تەقدسیکردنی فیگەری سیاسی وەلائی کەسی ھەیە. ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ دروستکردنی نایەکسانی سیاسی و دەرفەتدان بە کەسانی گرگنی بێ مۆڕاڵ لەناو ھێزەسیاسیەکاندا وە ڕۆڵیان لەناو ناوەندەکانی حکومەت دەسەڵاتی جێ بەجێکردندا تا دەگات بە سەرکردایەتی حیزبەکان.
یەکێک لە بیرمەندە عەرەبە ریفوڕمخوازەکان بەناوی ھاشم سالح کە زیاتر لە پەنجا ساڵە کار لەسەر تێکشکاندنی ئەم جۆرە لە عەقلیەتی سیاسیە رۆژھەڵاتیەکان دەکات . دەڵێت بەشێکی زۆری ھۆکارەکان پەیوەندی بە تاکە ڕۆژھەڵاتیەکانەوە ھەیە چونکە بەردەوام ئەم کۆمەڵگایانە لە جیاتی ئەوەی ھێزی بێرکردنەوەی خۆیان بەکار بھینن خەریکی پاڕانەوەی دوعای ئاسمانین بۆ چارەسەرکردنی دۆخی گوزەرانیان.