لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ناخۆی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٥دا بەشێکی زۆری ھێزو گروپەکانی ناو ووڵاتی لوبنانی بۆنە بەشێکی گرنگی ئەجندای سیاسی دەزگا ھەواڵگریەکان وەکو(موساد ، پاسداران ، ھێزەکانی سەربەبزوتنەوەی رزگاری فەلستین ، دەزگای ھەواڵگری عێراق، ھێزەکانی سوریا و دەزگای ھەواڵگری) یەکێکە لە پەرتۆکە گرنگەکانی موستشارێکی سیاسی لوبنانی بەناوی (وەدیع حەداد) لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە بە زمانی فەرەنسی و عەرەبی نووسیوێتی بەناوی (دەرگایەک بۆ خولاندنەوە) دەلێت ووڵاتی لوبنان لەوکاتەدا جێگای دەستبادانی دەزگاکانی ھەواڵگری بوو لەشەڕی ناخودا بەتایبەتی باسی شەڕی( ێبرە و شەتیلە) دەکات وە کوشتنی بەشیر جمیلی سەرۆکئ جبھەی کتائبی لوبنانی کە بە مارونیە مەسیحیەکان بەناو بانگن دەلیت ھەر ھێزێک تواناو بەرژەوەندیەکانی خۆی ئەزموون دەکرد لە لوبنان ، سوودی لەوە ھەلومەرجە سیاسیە ناجورەی نێوان ھێزە سیاسیەکانی لوبنان وەردەگرت بەتایبەتی ھێزەکانی ئسرائیل لە دەرگایەکەوە دەچوونە دەرەوە بەڵام لە دەرگای پشتەوە ھێزەکانی پاسداران دەھاتنە ناووەوە بەھەمان شێوە ھێزەکانی سوریاو مارینزی ئەمەریکی دەھاتن لەدژی یەکتر لەگەڵ ھێزەکانی عیراق خەریکی جێبەجێکردنی ئەجنداو بەرژەوەندیەکانی خۆیان بوون لەسەر حسابی لوبنانیەکان نووسەر دەڵێت دۆخێکیان دروستکرد ئێرانیەکان و سوریەکان و ئسرائیلیەکان ھەتا ئێستاکە ھیچ دەزگایەکی لوبنانی بەشەرعی نەماوە بەردەوام سەرەوەری لوبنان ھەر جارە لەژێر ناوێکدا پێشێلیان دەکرد ھاوکات باس ھاتنەناوەی ھێزەکانی سوریاو ئێران دەزگاکانی ھەوڵگری ئیسلائیل دەکات کە بەشێوەیەکی زۆرخراپ دۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی لوبنانیەکان تێکدا وە نووسەر باس لە ناشرینترین فیگەرە سیاسیەکان لوبنان دەکا دەڵێت بەشەو ھەموو لە کۆبونەوەوی داڕشتنی پلانی کوشتنی یەکیتری بوون بە رۆژ بە دوای جەزەکانی یەکتیرەوە بوون ''
دۆخی عێراق ھەمان سیناریوی لوبنانە بەشێوەیەکی زۆر خراپتر وە بە پێوەری گەنجاوتر وە کۆمەڵی ھێزی سیاسی و دەزگای ھەواڵگری خەریکی ململانین ، بۆ بەدەستھینانی بەرژەوندیەکانی خۆیان لەسەر خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان ؟ ململانیەکانی ئەم دەوڵەت و ھێزانە تەنھا بۆ تێکدانی ئاسایشی ناخۆی عێراق کارناکەن بەڵکۆ ،ھەموو ھێزو تواناکانیان خستوتەکار بۆ تێکشاندنی فەرھەنگ و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناو عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ، کە بەشێکیان کورد وەکو مەترسیەکی ستراتیژی دەبینن لە ووڵاتەکەیاندا وە ھەر جوڵەیەک لە کوردستانی باشوردا بە ئاراستەیی پێکەوەیی رێکخستنی نێو ماڵی کورد یان دروستکردنی دیسکۆرسیەکی یەکگرتوو، ئەوان بە ئامانجی تێکدانی بەرژەوەندی وولاتەکەکانیان لەقەلەم ئەدەن ، وەلە عیراق دروستکردنی ھێزی ناباوی دینی وە تێکدانی تێکستە دیناکان دروستکردنی پیاوانی ئاینی مینبەروە دروستکردنی شێوازی دینداری لەسەر بنەمای جیاوازی مەزھەبی وە قووڵ بوونەوەی ململانیەی مەزھەبیەکان لەسەر بنەمای کێ دەبێتە خەلیفەی ئێسلام لەدوای مردنی محمد پێغەمبەری ئیسلام وە شێوازەکانی کوشتنی خەلیفەکان تادەگاتە ئمڕۆ باشترین کەرەسەی ململانین بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانەکانیان وە بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەتی ھەردوو وولاتی ئێران و ئەمریکا، سودیەکی گەورەیان لەم عەڵقیتە نا ھوشیاریە وەرگرتووە بۆ خۆیان٠
ستراتیژی ووڵاتانی ھەرێمایەتی و ووڵاتانی خاوەن ھێز، ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە بەشێکی گەورەی ئەجنداکانیان لە جێبەجێ کردنی ئەو بەرژەوەندیانەی کە لە ناوچەکەدا دژ بەیەکترئەنجامی ئەدەن ٠ وەکو ململانی ێین و ئەمریکا و روسیا لەسەر خاکی سوریا وە داگیرکاری تورکیا لە ڕۆژئاوا و چەوتی سیاسەتەکانی پەکەکە ھەژمونی ئێران و دروستکردنی ھێزی ملیشایی لە عیراق بەکارھێنانی لە دژی ئەمریکا و ھەندێ ووڵاتی تر ، وە بەکارێھنانی سامان و داھاتی عیراق لەلایەن ئێران تورکیا دژی خودی عێراقیەکان خۆیان وە ھەرێمی کوردستان ، وەدروستکردنی ئاستەنگی سیاسیی وفیتنەی سیاسی بۆ تێکدانی ناخۆی کوردستان ھەوڵدان بۆ لاوازکردن و نەمانی شەرعیتی یاسای لە دام دەزگاکانی ھەرێمدا ئەمانە کۆمەڵئ ریسکی یەکجار خراپ و کاریگەرن لە ناو عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ڕووئەدەن '
پێویستە کۆی گشتی ھێزە سیاسەیەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق سوود لە ئەزموونی لوبنان وەربگرن بۆچارەسەری دۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان، چونکە بەردەوامی کێشەکان دوورکەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەر وە پشتگوی خستنی کێشەکان ھەریمی کوردستان بەرەو سەرابیەکی خراپمان دەبات بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا پێویستمان بە چوارچێوەی الایتفاقیەکی وەکو تایفی لوبنانی ھەیە کە بەھۆی ھیزو ھەژمونی سعودیەو ئەمریکا توانیان تا ئەندازەیەک بۆ ماویەکی دوور مەودا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکەن وەکۆی گشتی ھێزە سیاسیەکانی لوبنانی تێدا کۆبکەنەوە "