زێوانەکانی سیاسەت
زانا توفیق بەگ
2020-12-30   714
زاراوەی (زێوانەکان)
بەو کەسانە دەوترێت، کە لە دەوروبەری پاڵەوانە سیاسیەکانی ناو سیستەمی سیاسیدا
کاردەکەن .
زێوانەکان، لەسەرچەند
پێوەرێکی چەوت کاردەکەن کە بریتیە لە (ڕیاکاریی
فێلبازی ، خۆپەرستی و گومڕایی) .
ئەم دیاردەیە سەرەتا لە قۆناغەکانی پێش شوڕشی فەڕەنسیە
وە سەریهەڵدا . بەتایبەتی ئەو کاتەی ،کە پیاوانی کڵێسا دەسەڵاتی تەواویان پەیداکردبوو.
لەڕێگا گروپێکی فێڵباز ، کەناویان نرابوو زێوانەکانی پیاوانی کڵێسا.
کاری ئەم گروپە، زیاتر بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی پیاوانی
ئایینی بوو لەناو کۆمەڵگای فەڕەنسیدا، وە بەناوی دەقی پیرۆزەوە وەکو نوێنەری خودا
هەموو مافێکی خوشگوزەرانیان هەبوو ،بەڵام ئەوەی ئەم دەسەڵاتەی پاراستبوو بریتیی،
بوو لە کۆمەڵێ خەڵکی فێلباز،کە لەسەر دوو بنەما،کاریان دەکرد. لایەنێکیان خەڵکیان
فریودەدا بۆ پیاوانی ئاینی بە کۆمەڵی
خورافیاتی ناڕاستەوچەند دەقێکی دروستکراو بۆ گەوجاندنی خەڵک، لەهەمان کاتدا پیاوانی
ئایینیان هەڵدەخەڵتاند بەناوی ئەوەی، کە ئێوە
خۆشەویست و بژاردەی نێو کۆمەڵگان . ئەم زێوانانە لەلایەك لە ئاوی لێلدا مەلەیان دەکرد لەلایەکی دی ببوونە
دەمڕاستی خەڵکانی ساویلکە .
.
لێرەدا دەپرسین
ئایا زێوانەکانی دنیای سیاسەتی کوردی هەمان زێوانەکانی پیاوانی کڵێسەن؟
لەوانەیە لە ڕووی شێوازە وە جیاوازیەکی ئەوتۆیان
نەبێت. چونکە هەمان پێوەر، هەمان جۆری میکانیزمی جێبەجێکردن بەکاردەهێننن . بەتایبەتی
ئەم گروپانە هاوکاری وپشتگیری یەکتری دەکەن بۆ گێڕانەوەی کۆمەڵگا بۆ قۆناغەکانی
دواوە . بەمەبەستی وەشاندنی زەبری کوشندە
لەوانەی بوێرن و جەرائەتی سیاسیان هەیە ، وە خاوەنی کەفائەتێکی مەعریفین لە کاییەی
سیاسیدا . چونکە ئەگەر لە ڕواڵەتدا زێوانەکان جیاواز بن ،بەڵام لە ناوەرۆکدا هاوشێوەی یەکن، کە ئەویش خەریکی ڕیاکاری و بەپیرۆزکردنی پاڵەوانە سیاسیەکانی ناو کاییەی سیاسین .
کۆنترۆڵکردنی هەموو کایەکانی کۆمەڵگا ، لە ڕێگای
کۆمەڵی چیرۆکی ناڕاست و هێزی بێبنەماوەیە.بەتایبەتی
کاتێك دەسەڵاتی سیاسی هەست بەوە دەکات، هەموو تواناکان و ئامرازەکانی بەدەستەوەیە،
وەخاوەنی کۆمەڵگایەکی پاشکەوتووە لەڕووی هوشیاری سیاسی و کەلتووریەوە زۆر ئاسانە
،کە بتوانێت لە ڕێگای دامەزراوەیەکی زێوانەیی کۆنترۆڵی تەواوی سیستەمی سیاسی
وتوانای ساختەکردنی ڕاستییەکان و شێواندنی واقیعیان بکات.
کاتێك زێوانەکانی دەسەڵات، لەڕووی چەندایەتیەوە
زیاد دەبن، فێڵ و گومڕایی شوێنی فکرو مەعریفە دەگرێتەوە . ئامرازەکانی هێز بۆ
کپکردنی دەنگە جیاوازەکان زیاد دەکات. ئیتر
چرکەساتی یاریکردن بە بنەماکانی چەمکی دیموکراسی
و دروستکردنی دەوڵەتێکی نامەدەنی، لەناو کۆمەڵگادا دروست دەکرێت ،بەمەرجێ هیچ هیوایەک
و ئاسوویەکی گەشی تێدا بەدی ناکرێت .
یەکێك لە کارە ترسناکەکانی زێوانەکانی کورد ،کەلە
تەنیشت پاڵەوانەکانی سیاسەتدا کاردەکەن . بریتین لە دوو گروپی بنچینەی جیاواز، بەشێکیان
زیاتر کار بۆ هەڵسوکەوتی تایبەتی خۆیان وە پاراستنی بەرژەوەندیە مادییەکانی خۆیان دەکەن، .گروپی دوووەم ڕێویی ئاساکار دەکەن، بەشێکی
بۆ بەدەستهێنانی بەشداری پێکردنیان لە ناو دەسەڵاتی سیاسیدا وە هاوکات پاراستنی بەرژەوەندیی
فیگەرە سیاسیەکان. چونکە بە بڕوای ئەوان لە هەر تێكچوون و دروستبوونی کەلێنێکی گەورە
لە ناو دەسەڵاتدا سەرەتای کۆتایی ئەوان دەبێت. بۆیە بەدووری دەزانرێت کە کۆدەنگیەکی
هوشیارانە لەناو نوخبەی سیاسی و ڕوشنبیری کوردا هەبێت . بۆ دوورخستنەوەی ئەم جۆرە
کەسانەی کە زۆربەی جار بوونەتە هۆکاری دروستبوونی بڕیاری سیاسی هەڵە لەناو سیستەمی
سیاسی کوردا، چونکە کێشەکە تەنها تاكلایەنە
نیە .
بەڵکۆسروشتی سیستەمی کۆمەڵایەتی کورد
بەشێکە لەو کێشەیە،کەنەیتوانی وە قۆناغەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەشێوە
سروشتێکەی تێپەڕینی بویە کارێکی گرانە کە لە ئێستادا بتوانێ زێوانە کان بگوڕێت بە
راوێژکاری ئەکادیمی کە تەنها کارکردنیان بریتی بێت ، لە خەمی گشتی و بیرکردنەوەی
پرۆژەی ستراتیژی بۆ گەشەکردنی سیستەمی سیاسی و ئابوری و دوزینەوەی ئەنتەرناتیڤی ایجابی
لەکاتی قەیرانەکاندا دوور لە بەرژەوەندی تایبەتی خاترگرانەی دەسەڵاتی سیاسی.