کوردستان لەئابورییەکی کەلاوە بۆ ئابورییەکی ناجێگیر

زانا توفیق بەگ
  2020-01-24     1044
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تێگە یشتنێکی فراوان هەبوو لەسەر دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان وە هاوبەشیکردنی  سەرمایەدارانی بیانی بۆ وەگەر خستنی سەرمایەکانیان لەهەموو سەکتەرەکانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی وەبەر‌‌هێنان لەبوارەکانی سامانە کانزایەکان‌و دروستکردنی ئەپارتمانە کانی نیشتەجێبون هەروەها کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی مادەی خاو و کارگەی لەسەر دروست کردنی بیناو بەتایبەتی ئاسن‌و کەرەسەی دروست کردنی مادەی لە قووت نانی بەرهەمی وەکو گوشت‌و ماسی‌و سەرچاوە ئاوییەکان. 

تا ئێرە بۆ هەرێمی کوردستان بایەخێکی گەورەو گرنگی هەبو لەپێناو دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری هاوسەنگ کە لەگەڵ دۆخی سیاسی و دارایی هەرێم و ناوچە کە بگونجێ. بەڵام پرسیاری جەوهەر ئەوەیە ئایا پاش ئەو  هەموو سەرمایە گوزارەی کە لەهەرێم دا کرا لەدوای کەوتنی رژێمەکەی (سەدام حسین) وە دۆخی سیاسی و ئابووری ئێمە لە ئێستادا لەچ قوناخێکدایە؟ ئایا توانیمان ئەم هەلە زێڕینەی ئابووری هەرێم بکەینە پاشخانێك بۆ دروست کردنی دەوڵەتێکی هاووڵاتی یان هەرێمی هاووڵاتی کەلایەنی کەمی دۆخی هاونیشتمانی لەم هەرێمەدا بگاتە ئاستێکی بەرزی دارایی و رێژەی بێکاری لە هەرێم دالە دابەزیندا بێ بۆ خواروو (%٤) کە رێژەیەی ستانداردی جیهانیە. 

بێگومان بەداخەوە نەمانتوانی  ئەم بابەتە گرنگە بکەینە سەرماییەکی سیاسی بۆ دابین کردنی دوارۆژی خۆمان و نەوەی داهاتوومان ئەگەر وورد تر سەیری هەڵەو کەم کوڕێکانی خۆمان لەم بوارەدا بکەین دە بینن خاوەنی سەرمایەگوزارێکی سیاسی و ئابووری جێگیر نین لە ناوچەکەدا چونکە زۆرینەی ئەو وەبەر‌هێنەرانەی کە لە سەرەتاوە لە کوردستان کاریان دە کرد دان بەو راستیەدا دە نێن کە زۆری هاوبەشەکانیان یان هاو پشکە کوردەکان پەیوەست نابن بە و ( کونتراکتانەی) کە لە نێوان کۆمپانیا بیانێکان و بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان دا کراوە یان بە پێچەوانەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دا کراوە هاوکات دادگاکانی هەرێمیش نەیان توانی وە پشتگیری یاسای بۆ ئەو کومپانیانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەن بەتایبەتی لەکاتی بوونی نیزاعاتی قانونی دا واتە ئەگەر بە دیوێکی تر بڵێن دادگاکانی کوردستان نەیان توانیەوە بێ لایەنی لەکاتی بوونی نیزاعی ئابووری لە نێوان (اگرافەکانی نزاع) دا بێ لایەن خۆیان بسەلمێنن. 

ئەم بێ متمانی یە نێوان کۆمپانیاکان و دەسەڵاتی سیاسی هەرێم هاو پشکەکانیان کاریگەریەکی گەورەی لەسەر ئاستی داهاتووی دۆخی سیاسی  هەرێمی کوردستان دروست کردوە . لەوانەیە لە ئێستادا ئەم کاریگەرییە بەو شێوە فراوانە نەکەوێتە بەرچاووی هاونیشتمانی یان خەڵکانی ئابووری ناس و سیاسیەکانی کورد بەڵام بە تێپەڕ بوونی کات ئەو هەلاوسانە ئابوور و سیاسی یە دەبینن وەکاریگەریەکی گران دەخاتە سەر شانی هاووڵاتیانی هەرێم . 

 ئەگەر نمونەیەك وەربگرین لەسەر نزیکی دۆخی هەرێم لەگەڵ دۆخی هەندێ لە ووڵاتانی (خلیج) لە سەرەتاکانی نەوەدەکانەوە لە پاش ئەو ئەزموونە گەورەیەی ئەو ووڵاتانە لە دەرهێنانی نەوت هەیان بوو .  کەچی هەرسێ ووڵاتانی (بەحرین و ایمارات و عومان) نەیانتوانی سەرنجی ئەو کۆمپانیا گەورانەی ڕابکێشن کە بێن لەو ووڵاتەکەیان دا استپماری گەورە بکەن بەتایبەتی لە بواری  دروست کردنی پارچەکانی (ئوتوموبیل و بەستنی هەیکەلی ئوتوموبیل) لەگەڵ هەندی کومپانیای خواردەمەنی کە لەسەر ئاستی جیهان ناو ناوبانگێکی گەورەیان هەیە وە براندیان لە هە موو ووڵاتێکدا هەیە. ئەم  دوو بوارە یەکێکیان لەپاش هەوڵێکی گەورەی (ائیمارات) کە وویستی بەشێکی گەورەی دروست کردنی ئوتوموبیلی( بی ئێم) بێنتە (خلیج) بەتایبەتی (ئیمارات و عومان و بەحرێن) کە پارچە کانی بەستنی ئەم (ئوتوموبیلە) لەوی دروست  بکری تەنانەت هەولێکی زۆر گەورەیان دا کە کومپانیای خواردەمەنی فاست فودی ئەمریکی (مەکدۆنال) وەکیلی سەرەکی لە (ئیمارات) بێت  بۆ ناوچەکانی ووڵاتانی  رۆژهەڵاتی ناوەراست وە لای ئەوانەوە دابەش بکرێت وەهەوڵەکانیان بێ ئەنجام مایەوە بەهۆی هۆکار گەلێکی زۆری خراپی بەکارهێنانی سامانی گشتی ووڵات بۆ بەرژەوەندی تایبەتی .

 لێرەدا دەبێت بزانین هۆکارە سەرەکێکانی نەهاتنی ئەو کومپانیانە بوچی دەگەرێتەوە بە مەرجێك کە ئەو ووڵاتانە لەڕووی سیاسی و ناسنامەی نێودەوڵەتیەوە هیچ کێشەیان نیە بە بەراورد لەگەڵ هەرێمی کوردستان. وە تا ئەندازەیەك کێشەکانی هەرێم هاوتەریبی هەمان کێشەکانی خلیجە کە لەم ووتارە تەنها دوو نمونەیان باس دەکەین سەرەتا پێش ئەوەی بێمە سەر باسی کێشەکان گرنگە   باسی ڕۆڵی (ئەمیرەکانی خلیج) بکەین کە گەیشتنە ئەو بڕوایەی  کە دەبێت بە زووترین کات چارەسەری دۆخی ناسەقامگیری ئابووری نە بوونی متمانەی ئابووری  بکرێ.   وە پێداچوونەوەی بە  پلانی ئابووری و سیاسی بکەن وە بتوانن لەو دۆخە خراپە رزگاریان بێت.  ئەویش بە ریفوڕم و فۆڕمەلەکردنەوەی ستراتیژێکی نوێ ئابووری و سیاسی وە دوورخستنەوەی  ئەو کەسانەی کە دەستیان لەگەڵ دەسەڵاتی بەڕیوەبردن  و کومپانیاکان تێکەڵ کردبوو بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. لەم  دوونمونەی خوارەوە باسی بەشێکی بچووکی گەندەڵێکان دەکەین.

١. هاوپشکەکانی خلیج زیاتر بریتی بوون لە ئەمیرەکانی دەسەڵاتی هەرێمەکانی ئیمارات و بەحرێن و سلگەنەی عومان بە رێژەی قازانجی %٢٠ بە بێ ئەوەی هیچ سەرمایە گوزارێکیان لەگەڵ کومپانیاکانی بیانی کرد بێت هیچ هاوکاریەکی مادیان پێشکەش بە  کومپانیاکان کرد بێت لە بەرامبەر ئەودا لە هەرێمی کوردستان زۆربای پشکەکانی هاوبەش لە هاتنی کومپانیا دەرەکێکان و تەنانەت ناوخویەکان دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەیەکی ناراستەخۆ دە بێت بکرێنە هاوبەشی پشك  بە رێژەی (%٤٠) زیاتریش لەم رێژەیەیە ئەوان ئەمە وای کردوە کومپانیا کان هیچ قازانجێکیان بۆ نە مێنتەوە وە قەبارەی پێشکەوتنی  ئابووری و سەرمایەگوزاری بەردەوام لە نزم بوونەوەدا بێت وە بزبزمانی گەورە لەم دوخە دڵەڕاوکی یە هەوڵ بدا سەرمایەکەی  تحویلی ووڵاتانی ئەورپا یان خلیج یان ئاسیا بکات بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە استقراری سیاسی لی یە.

٢. سەرمایەداری خزم خزمێنە لەسەر مۆڵکەکانی گشتی (خلیج) بەتایبەتی  لە ووڵاتی (قگر) لە سەروویانەوە  جگە لەو سێ ووڵاتەی تر کە باسمان کرد زۆربەی مۆڵکە گرنگ و ستراتیژێکانی دەوڵەت  دەدرێت بە کەسانی نزیك لە بنەماڵە یان دەسەڵاتی سیاسی ناو حکومەت و دەسەڵاتی ئەمنی بۆ دروست کردنی شوێنی نێشتەجێ بوون یان کەشت وگوزار و یان فروشتنەوەی بە نرخێکی گران بە کومپانیا بیانی کان هاوکات جارێکی تریش لە پرۆژەکەدا دەبێت بکرێنەوە بە شەریك وە پشکیان هەبێت. بە هەمان دووخی گەندەڵی لە هەریم دا وە خزم خزمێنە لە دابەشکردنی مۆڵکەکانی گشتی حکومەتی هەرێم دە بەخشرێت بە دەسەڵاتدارەکانی حزب و کەسانی دەست روویشتی ناو حکومەتی هەرێم  هاوکات فروشتنیان بە نرخێکی گران بەهاو  وە دیسان داواکردنی پشك لەو کەس و کومپانیانەی لیانی دەکڕن هەندێ جار بە چاوو سەرکردنەوە هەڕەشەلێ کردن لیان .

ئەمە دوو نمونەی بچووکی دۆخی خراپی  ئابووری هەرێمی کوردستانن  ئەگەر ئێمە خاوەنی ئەم جۆرە ئابووریە داڕووخاوە بین ناتوانین بە دروست کردنی قەوارەیەکی سەربەخۆی هەرێم دڵ خۆش ببین چونکەئەگەر  ئێمە سەربەخۆی سیاسیشمان وەرگرت بەم جۆرە خراپەی دۆخی  ئابووری ، گەنجانی ئێمە زیاتر ڕوودەکەنە هەندەران بەدوای هەلی کاردا دە گەڕێن لە جیاتی ئەوەی  دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەژارمان هە بێت، دەبێت بەدوای پلانی ستراتیژی ئابووری گەورە دا بگەڕێن کە سەرنجی کومپانیاکانی دنیا  بۆلای خۆمان ڕابکێشن بتوانن ئابووریەکی   تۆکمەمان بۆ دوارۆژ مسۆگەر بکات پاشان ببینە قەوارەیەکی سیاسی کە خاوەنی ئابووریەکی بەهێزو پتەوبێ. 
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×