هەڵهاتن یان دۆڕاندن 

زانا توفیق بەگ
  2022-05-09     529

لەدوای دەرکردنی مەرسومی سەرۆکی هەرێم بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ، کە دەکاتە 1/10 /2022 هەندێ هێزی سیاسی لە چەند بەلاغێکدا ، داوای دواخستنیان کرد ، بە پاساوی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیون هاوکات گوڕانکاری لەدەستەی سەرۆکایەتی کۆمسۆن  وە بانگەشەی ئەوەیان کرد ، کە پابەند نابن بە دیاریکردنی   ڕۆژی هەڵبژاردنەوە.
دەمەوێ لێرەدا هەندێ سەرنج بخەمە ڕوو لەسەر  هەندێ هێزی سیاسی یان ئیسلامی  ، کە ئاستەنگ دەخنە بەردەم پڕۆسەی هەلبژاردن وە نایەوێ لەو واقیعە تێبگەن  کە ڕێژەی دەنگەکانیان کەمی کردوە  . 
لە جیهاندا هیچ هێزێکی سیاسی نادۆزیتەوە کە بەدواداچوون نەکات ،   بۆ ڕێژەی دەنگەکانی   ، یان لایەنی کەم  هەوڵی ئەوە بدا بزانی هێزی جەماوەری حیزبەکەی لەچ ئاستێکدایە ، بۆ  چارەسەرکردنی کەم  کوڕێکانی   ، تا لە تڕێمی داهاتووی هەڵبژاردندا بتوانێ کێرفی دەنگەکانی زیاد بکات . ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەر کردنە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێ کە پێداگری دەکەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەڵبژاردن باقی هێزو گروپەکانی تری سیاسی  لە پەلەقاژییەی  دواخستنی ڕۆژی هەڵبژاردنن لە ڕێکەوتی دیارکراودا . ،
  یەکێتی نیشتمانی کوردستان  موکڕە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن چونکە لە هەندێ سەرچاوەی نافەرمیەوە باس لە وە دەکرێ ، کە ڕێژەیەکی زۆر دەنگەکان لە ئەگەر هەڵبژاردندا دەچێت بۆ نەوەی نوێ و پارتی ، وە خۆری یەکێتی لە ئاوابووندایە لە زۆنی  سەوزدا وە کەم بوونەوەی دەسەڵاتی سیاسی یەکێتی  لە ناوچەی سلێمانی و دەروبەردا یەکسانە بە  نەمانی دەستبەسەراگرتنی داهاتی سلێمانی و کەم بوونەوەی هێزی سەربازی یەکێتی و لاواز بوونی پێگەی سیاسی لە ناوخۆ و هەرێمایەتی دا .
لێکەوتەکانی دواکەوتنی هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنی  قەلەمڕەوی یەکێتی لەترسی کەمبوونەوەی دەنگەکان ، کاریگەریەکی نەگەتیڤی بۆسەر سومعەی سیاسی و کۆی دامەزاوەکان  هەرێم دروستدەکات بەتایبەتی لەسەر ئاستی ووڵاتانی دیموکراسی و ئەورپادا . 
  لەناۆخۆی کوردستان تاکە هەناسەیەک بۆ داهاتووی هاونیشتمانی ، بریتیە لە سندوقەکانی دەنگدان بۆ  ئاڵوگوڕی دەسەڵاتی سیاسی و باشترکردنی دۆخی ئابووری و سیاسی  ، کە مافێکی سروشتی خەڵکە وە هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی لێسەندنەوەی ئەو مافەی هاونیشتمانی وە ڕێگری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن هەر هێزگەلێکەوە بێت . واتای چوونە دەرەوەیە لە گەمەی دیموکراسی و سیاسی ، وە دروستکردنی کەڵکەڵەی دیکتاتوری لەناو  دەسەڵاتی سیاسیدا ، هەر بۆیە لەم دیدگایەوە  دۆڕاندن باشترین بژاردەیە لە هەڵهاتن  بۆ ئەو هێزانەی کە دژی پڕۆسەی هەڵبژاردنن .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×