زەمەنی درۆ

زانا توفیق بەگ
  2021-04-08     540
چەمكی درۆ بەپێی زانستی سیاسی، بریتیە لە پێچەوانەی گوفتارو هزر یان وەك چالاكییەكی ڕۆشنبیری سیاسی و ئاوەژووكردنەوەی كردەیەكی سیاسی سەیر دەكرێت، لە پێناو شاردنەوەی زانیارییەكی ڕاست وە پێچەوانەكردنەوەی  بۆ بەرژەوەندی گروپێك یان كەسێك، هیچ كۆمەڵگایەك هێندەی كورد چەمكی  درۆ لە ناو پرۆسەی سیاسی كۆمەڵایەتیدا ڕەنگدانەوەی  خراپ و دەروونی بەجێ نەهێشتوە  .
(سانتیا) فەیلەسوفی ئەمریكی  بەڕەگەز ئیسپانی دەڵێت " ئەوانەی لە مێژووی ڕابردووى خۆیان بێئاگان، مەحكوومن بە دووبارەكردنەوەی" ئەم تیزەی سانتیا دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە بەشێكی دووبارە بوونەوەی شكستەكانی  ئێستای كورد، پەیوەندیەكی قووڵیان بە درۆكانی  ڕابردووەوە هەیە، چونكە ڕووداوە  خراپەكانى مێژووی كورد وە پاساو هێنانەوە بۆ  ئاوەژووكردنەوەى  بە دیوێكی ئیجابیدا،  بەڵگەی ئەوەن كە كۆمەڵگای كوردی لە ئێستادا هەمیشە سەرسام بووە بە مێژوویەكی موزەیفەی دروستكراو، كە ئەمە بەشێكە لە دروستكردنی پرۆسەی چەمكی درۆ لەناو هزری تاكی كوردا.
كۆمەڵگای ئێمە ناتوانێ دەستبەرداری چەمكی درۆكردن بێت، بۆ گێڕانەوەی شكستەكانی مێژووی خۆی،  بەتایبەتی چەمكی درۆ وەك پرۆسە لەدوای ڕاپەڕینەوە بۆتە بەشێك لە فەزای گشتی و سیاسی و  گوتاری ڕۆشنبیری كوردی.
ڕەنگە  بەشێكی  خراپی ڕەوتی  ڕووداوە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان نەزانینی هونەری بەڕێوەبردن و خراپی سیستەمی دەوڵتداری بێت، یان كۆكردنەوەی پارە بەڕێگای نایاسایی لەووڵاتدا، ئەمانە كۆمەڵێك فاكتەری خۆڵقینەری كەلتوری درۆن لە كۆمەڵگادا.
لایەنێكی تری خراپی چەمكی درۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەشێكی زۆری  ڕاوێژكارو دەم ڕاستەكانی  نزیك نوخبەی سیاسی وەك پێوەرێكی دڵسوزی لە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسیدا. بەهۆی دووری  سەركردە سیاسییەكان  لەگەڵ فەزای گشتی، ئەمە ڕێگا خۆشكەرە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری فەیك و ساختەو درۆ بۆ كاربەدەستانى ووڵات. لەڕێگای كەسە نزیكەكانی بازنەی دەسەڵات، وە موجامەلاتی درۆ بۆ فیگەرە سیاسیەكان و داپۆشینی  كێشەكانی كۆمەڵگاو دروستكردنی  خەیاڵپڵاوێكی دوور لەواقیع، كە گوایە كۆمەڵگا هیچ كەمووكوڕییەكی تێدا نیە، وە دەنگە ناڕازییەكان  تەنها دروستكراوی دوژمنەكانی دەرەوەی سنورن بۆ تێكدانی ئاسایشی ووڵات. باشترین نمونە لەكاتی شۆڕشەكانی لیبیا بۆ لەناوبردنی موعەمر قەزافی پەیامنێریكی كەناڵی سی ئێن ئێن- ى ئەمریكی لە موعەمر قەزافی پرسی ووتی "لەدەرەوەى كۆشكەكانی تۆ خۆپێشاندان هەیە لەدژی تۆ"،  لە وەڵامدا ووتی" ئەو زانیاریەى تۆ درۆیە، ئەوە جەماوەری لیبیایە بۆ خۆشەویستی من هاتوونەتە سەر شەقام".
بوونی حكومەتێكى ڕەشید لە بواری بەڕێوەبردنی ووڵاتدا، زامنی سەركەوتن و جێبەجێكردنی سەرەوەری یاسا  دەبێت لەهەر سیستەمێكی سیاسییدا، ئەگەر حكومەتێكی ڕەشید نەبێت پەروەردەیی تاك دەگۆڕێت بۆ بەكارهێنانی درۆو شێواندنی ڕاستییەكان، لە پێناو كۆكردنەوەی سەرمایەو وەرگرتنی دەسەڵات و پۆست و دەستكەوتی تایبەتی لەڕێگاى درۆو چەواشەكارییەوە، وەكو ئەم شێوەیەی كە ئێستا لە كوردستاندا هەیە.
لەدەرئەنجامی ئەم ماكە خراپەی كۆمەڵگای كوردیدا، ئێمە لەبەردەم لێكترازانێكی ڕۆحی گەورەداین، بە گشتی كەوتووین لەڕووی فەرهەنگی و زانستییەوە، هیچ كەسێك متمانەی بە بەرامبەرەكەی نەماوە، تەنانەت ئەندامانی لایەنە سیاسەكان لەناو ئۆرگانەكانی خۆیاندا متمانە بەیەكتری ناكەن و ناتوانن جەدەلی پێویست بكەن،  بۆ چارەسەری كاروكردەوە خراپەكانی ناو خودی خۆیان، واتا ئێمە لەبەردەم هەڵتەكاندنێكی ڕۆحی و كەلتوری گەورەداین كە ئەوسەری تونێلەكەمان لێ دیار نیە، ئاسۆی چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستا هەمانە ئەستەمە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×