پێوەرەکانی حیزب لە نێوان کڕنوش وسانسۆردا

زانا توفیق بەگ
  2025-03-28   

یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی گوزارشتکردن و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئەندامی حیزب لەناو ئورگانەکانی حیزبی سیاسی لە کوردستاندا بریتیە لە پێوەرەی وەلائی کەسی و كڕنوشی بەرپرسانی حیزبی. 
 

لە واقعیدا لە دوای  گەڕانەوەی حیزبە  سیاسیەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ ، کۆی  گشتی هێزە سیاسیەکانی  کوردستان  لە پاشەکشەیەکی گەورە دان لە چۆنیەتی کارکردنی فوڕمی سیاسی و گەشەکردنی پرنسیپەکانی حیزبایەتی لە ناو ئەندام و لایەنگرو ئۆڕگانو ڕێکخستنەکانیاندا . 
 

بەشێکی زۆری هۆکارو پاڵنەرەکانی ئەم کێشەیە دەگەڕیتەوە بۆ گوڕانکاری نوڕم و میتۆدە سیاسیەکانی ئێستای حیزبی کوردی لەناو کایەیی سیاسیدا ، لە ئێستادا حیزب لە دەزگایەکی سیاسی و یاسای گوڕاوە بۆ کەڵتی سیاسی و کلیبتوکراسیەکی ترسناک لەناو دەسەڵاتو ناوەندەکانی حیزبدا ، هاوکات فوڕمی سیاسی وەزیفەکەی لە  ئامرازەوە گۆڕاوە بۆ ئامانج ، تەنها وەزیفەی ئەم فوڕمە بۆتە  دەزگایەکی ئابوور گەورەی زەبەلاح بۆ هەندێ کاریکتەری سیاسی کە تەنها حیزب وەک کەڤەرو چوارچیوەیەکی یاسایی و سیاسی بەکاردەهێنن بۆ قەباکردنی هەڵئاواسانی  سەروەت سامانەکانیان   ،  لە ژێر هەر  ناو تایتڵیەکی جیاوازدا بێت. ئەم جۆرە لە کارکردن کۆمەڵی لێکەوتەو جێگەوکەتەی خراپیان بۆ ئینتمای نیشتمان دروستکردوە . تەنانەت حیزب و خزمەتکردنی نیشتمان لەناو کاییەی سیاسیدا کردۆتە تابلۆیەکی  ناشرین لە چاوی هاونیشتمانیاندا. 
 

کاریگەری ئەم ڕەوتە خراپەی حیزبایەتی  و شێوازەکانی  کارکردنی لە داهاتوودا دەبێتە هۆکاری کەم کردنەوەی مەوداکانی ئازادی تاك، سانسۆرکردنی ئەندامانی حیزب لە ناو ئورگانەکانیدا  لە هەر دەربڕینی بیروبووچونیەکی پێچەوانە  وە جیگیرکردنی تیۆری گویڕایەڵی کوێرانە و نەرێنی لە هەموو بڕیارو هەڵوێستیەکی خراپدا .
 

 گرنگە بۆ ئەم دۆخە  خراپەی کوردستان  ئاماژە بە ووتەی بیرمەندیەکی گەورە ئەوروپی  بکەین کە ئەویش مارتن لۆتەر کە دەڵی ( من هەڵەی میرێکم لە چاکەی گەلێک پی چاکترە)  لۆتەر لە دیدگاکاندا باس لەڕۆڵی ئەو کەسانە دەکات کە هە میشە خەریکی کڕنوش بوون بۆ کەڵیسا و پیاونی ئاینی میرو پاشاکانی سەدەکانی تاریکی . لە دەرئەنجامیدا ئەوروپا باجێکی خراپی دا بەهۆی ئەو ڕەوتە خراپە لە ناو دەسەڵاتی بەڕێوەبرن تەنانەت ، بووە هۆکار دواکەوتنی ئەوروپا لە پێشکەوتن و گەشەکردنی تواناکانی هاووڵاتیانی ئەوروپی  ، ئەم دۆخە بەردەوام بوو هەتا  قۆناغەکانی دروستبوون سەردەمی ڕیفوڕمی سیاسی و تێکشکانی دەسەڵاتی ئایینی پیاوانی کڵیسا  گەڕانەوەی هەیبەتی هاووڵاتی لەسەر بنەمای رێزگرتن بەها هاوبەشەکانی مافی هاووڵاتی لەناو کاییەی سیاسی و بەڕێوەبردندا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×