بەرەوکردنەوەی گرێ کوێرەکە

زانا توفیق بەگ
  2021-03-12     189
لەدوای سەردانەکەی بەڕیز شێخ محمودی حەفید بۆلای سەرۆک بارزانی جارێکی تر ئومێدێکی گەورە دەبینرێ بۆ گەڕانەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی وە چارەسەری کێشەکان. بەتایبەتی پێ دەچێت کە بەم زووانە کۆبۆنەوەی لوتکە لە نێوان  هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕیز لاهوری شێخ جەنگی  و سەرۆک بارزانی ببەسترێ . دیارە ماوەیەکی زۆر بوو گرێ کوێرەی دانیشتنی باڵای هەردوولا بەشێوەیەکی خراپ هەڵپەسێرا بوو.نە پارتی بڕوای بە سەرکردایەتی نوێ یەکێتی  هەبوو ، نە نیەتی دروستی بوونی ئەو کۆبۆنەوەی  لا گرنگ بوو  .  نە یەکێتی نیەتی دانیشتنی جدی هە بوو بۆ  چارەسەری کێشەکانی هەردوولا وە بڕوای بە  دانێشتن نە بوو لەگەڵ پارتی . هەمیشە بەبیانوو جۆراوجۆرەوە خەریکی  دروستکردنی ئاستەنگ بوو بۆ کابینەکە  کاک مەسرور بارزانی .
دیارە لە دوای هەڵکشانی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دروستبوونی دۆخێکی ترسناك  لەناو کوردستاندا ، هەوڵدان بۆ تۆمتبارکردنی یەکتری لەسەر ئاستی سیاسی ودروستکردنی کەیسی تێکدانی دۆخی ئاسایشی شارەکان ، وە  هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی پێ دەچێت ، هەردوو لا بەتەواوی درکیان بو خەتەری دۆخەکە کردبێت .
 دەبێت بۆ چارەسەری دۆخی هەرێمی کوردستان لەدوای دانیشتنی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی دا ،هەنگاوی جدی دەبێت بریتی بێت لە ڕێگە گرتن لە قەلەم بەدەستەکانی ماسك میدیا  نێوان یەکیتی و پارتی کە بەشێکی دروستبوونی کێشەکانی نێوان هەردوو لا دەگەرێتەوە بۆ ئەو کادرو و بەناو رۆژنامەنووسانەی هەردوولا ،  کە جگە لە دروستکردنی دۆخی ترسناك و پشێوی  تومەت بۆ یەکتری هیچ کارو کردەوەیەکی تریان نیە.  هاوکات پێویستە بەشێکی ئەوکادرو نوخبە ڕۆشنبیرانەی کە خاوەنی مەعریفەی فکرین لەدەرەوەی بازنەی حیزبی کاربۆ سەرخستنی ئەم کۆبۆنەوەیە بکەن هەوڵی لێك نزیك بوونەوەی سەرۆك بارزانی و بەڕیز لاهوری شێخ جەنگی بکەن  کە ئەم ئەرکە چ لە ڕووی ئەخلاقی سیاسی چ لەڕووی ئەرکی نێشتمانی کارێکی پیرۆزە. 
خاڵی جەوهەری پێویستە پارتی و یەکێتی بە تایبەتی چ سەرۆك بارزانی یان هاوسەرۆکەکانی یەکێتی بەتایبەتی بەڕیز لاهوری شێخ جەنگی.  جارێکی تر هەوڵی داڕشتنەوەی دیدێکی هاوبەشیان هەبێت لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان . وە بتوانن ستراتیژێتکی ئاشکرا و ڕوونیان هەبێت لەسەر ئەو جالیچیانەی لە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە. هاوکات چارەسەری دۆخی ئابووری کوردستان لەڕێگای جارێکی تری داڕشتنەوەی سیاسەتی ئابووری هەرێم لەناو کابینەکەی کاک مەسرور بارزانی دا بکرێت.
پاشان بۆ کۆتایی هێنان بە گرێ کوێرەی نێوان سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی لە دوای دروستبوونی شانزەی ئوکتۆبەر وە دروستبوونی متمانەیەکی گەورە لە نێوانیاندا گرنگە لە کۆبۆنەوەی داهاتووی نێوان سەرۆك بارزانی و بەڕیز لاهۆری شێخ جەنگی بەڕیز کاک مەسرور بەشێك بێت لە کۆبۆنەوەکە چۆنکە لە ئێستادا بەشێکی گەورەی دروستکردنی ىڕیاری سیاسی لەلایەن بەڕیزی وە ئەدرێت . هاوکات بەشێکی ململانێکان لە ماوەی ڕابووردوودا لە نێوان هاوسەرۆکی یەکێتی  و پارتیدا  ڕووبەڕوو هەردوو سەرکردە  دەکرایەوە بۆیە پێویستە  بۆ چارەسەر کۆنکریتی کێشەکان  بەڕیز کاك مەسرور ئامادە بێت لە کۆبۆنەوەی لوتکەدا چۆنکە بەبێ دیدو ڕوانگەی سەرۆکی حکومەت چارەسەر زەحمەتە.
بۆ زیاتر بچووکردنەوەی کەلێنەکانی کێشەکان پێویستە سیستەمی دەزگاکانی ئاسایش و زانیاروپاراستن جارێکی تر فۆڕمەلە بکرێتەوە وە هاوئاهەنگی تەواو دروستبکرێت، لەنێوان دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا  بەتایبەتی بوارەکانی گۆڕینەوەی زانیاری وپاراستنی ئاسایشی ناوخۆ رێگری لە چالێنجەکانی دەزگاکانی هەواڵگری دۆژمن بگیرێت.
پێویستە بەشێك لە ئەجندای کۆبۆنەوەی لۆتکە بریتی بێت لە بڕیاردان بۆ دروستکردنی لامەرکەزی ئیداری بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان . کە ئەمە جورێك لە ململانیەی ئابووری دروست دەکات. بەتایبەتی لەسەر ئاستەکانی ئاودانی و بەهێزکردنی سیستەمی سیاسی هەرێـم وە هەڵسەگاندنی کابینەکانی حکومەت لەلایەن هاووڵاتیان هەرێم.
پاشان پێویستە کۆبۆنەوەی سەرۆك بارزانی و هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر بنەمای چارەسەری دۆخی هاونێشتمانیان بێت.  نەك بەرژەوەندی سیاسی و فەرزکردنی هەیمەنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی  . بە مانایەکی تر واتە جەوهەری کۆبۆنەوەکە تەنها هاووڵاتیانی هەرێمی کۆردستان چەقی دانیشتنەکەیان بێت . چونکە بەردەوامی خراپی دۆخی ئێستای هەرێم لە داهاتوودا،  دەرئەنجامێکی ترسناك دروست دەکات بۆ داهاتووی سیاسی یەکێتی وپارتی  .
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×