پەندێك لە مۆدیلەکەی ئەتاتورك بۆ یەکڕیزی ناوماڵی کورد

زانا توفیق بەگ
  2021-03-22     528
تورکیا تاکە دەوڵەتە، کە ئیمپریالیزم تا کۆتایەکانی جەنگی جیهانی یەکـــــەم حوکمی نەکردبێت، یان ئینتدابی دەوڵەتێکی زلهێزی جیهان نە بووبێت .  هەمیشە جێگەی مەترسیەکی گەورە بووە بۆ ووڵاتــــــانی خۆرئاوا، بەتـــــایبەتی لە دوای ئەوەی کە ســـۆڵتان عبدالحمید بانگەشەی کۆمکاری ئیسلامی ڕاگەیاند هەوڵــی دا تورکیا وەکو مۆدیلی خانەی ئیسلامی لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام  و خەلافەتــــەکەی رابگەیەنێــــت. بــــەڵام ئــەم خەونـــە لەدوای هەرەســــهێنانی خەلافەتەکە و کەوتنی دەسەڵاتی خەلیفە مودیلی حکومڕانی تورکیا گوڕا. بەتایبەتی لە دوای دروست بوونی ئیتحادوتەرەقی وبەشداری تورکیا لە جەنگی جیهانی یەکەم تەرفداری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا.
 پاش تێـــکشکاندنی دەوڵەتی عوســــمانی هەڵوەشــــاندنەوەی خەلافـــــەتەکـەی ئەتـــاتورك بۆ ڕاگرتنی مـــەرجەکانــی هاوپەیـــمانەکان کـــــە لـــە شـــەڕەکـــەدا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بوو. هەڵسا بە بەستنی دوو کۆنگرە لە شارەکانی ئەرزڕۆم و سیفاس بۆ ڕاگرتنی فشارەکانــی خۆرئاوا و ڕاگرتنـــی دابەشـــکردنی ئیمپڕاتوڕێتی عوسمانی کە لە میژوودا بە پیاوە نەخۆشەکە بەناوبــانگە. بەڵام لە دوای کۆتایی هێنانی هەردوو کۆنگرەکە وە سنوردانان بۆ ووڵاتانی بـــراوەی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی ئەوکاتەدا. 
 ئەتــاتورك پشتگیریەکی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکــیاو وە پشــتیوانی تەواوی پەڕلەمانی بەدەستهێناو، وەکرایە سەرۆکی ڕاپەڕاندنی حکومەتی نـوێ تورکیا .
سەرەتا بۆ بەهێزکردنی  دەوڵـــەتی تورکــــیا ئەتاتورك هەنـــگاوی چارەســـەری کێشەکانی ناخۆیی تورکیا دا، ئەویش بە دروستکردنی گوتاری هاوبەش لەگەڵ نەیارەکانــی بۆ ســـەرکەوتنی پلانــــەکەی . سەرەتـــا هەنـــگاوی یەکــــەمی بـــۆ سەرکەوتنی ئەجنداکەی بە هێرشێکی گـــەورەی بۆســەر ئەرمـــەکان دەستپێکرد قەتل وعامێکی گەورەی خەڵکی سڤیلی کرد  ، هــە تا داوای جیابوونەوە نەکەن  پاشان هەڵمەتێکی گەورەی بۆ ئازادکردنــی بەشــــێكی ئەو ناوچانە دا  کــــە دەوڵەتی  یۆنانی داگیری کرد بوون  دەرئەنجام بە هێزێکی گەورە ئازادی کردن،  وە شاری ئەزمیری گەڕانەوە بۆ ژێر رکێفی خۆی. 
ئەم کردارو هەڵوێستە بە هێزانەی ئەتاتورک بوونە هۆکارێکی بەهێز لە کاتـی ناردنی  شاندێکی دیبلۆماسی  بۆ سویسرا بە سەرۆکایەتی عصمت ئینینۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا لۆردکیریزۆن بۆ گوڕینـــی بەندەکانــــی رێکەوتـــنامەی سیڤەر  سەرکەوتتنێکی گەورە بەدەست هێنا.  پـــاش ئەوەی تورکیـــا ڕازی بوو بە مەرجەکانی بریتانیا بۆ گوڕینی سیستەمی تورکیــا لە ووڵاتیــــکی ئیــــسلامی خەلافەتـــەوە  بۆ سیــــستەمـــی سیــــکیۆلاری جـــیاوازتر  لە مۆدیلی خەلافــەتـــی عوسمانی. وە  لە دایك بوونی ڕێکەوتنامەی لۆزان لــــێ کەوتـــەوە بەتایبــــەتی گۆڕینی بەندەکانی ویلایەتی موســـڵ  مادەکانی ٦٣ ، ٦٤ کـە تایبەت بوون بــە مافی کورد.
لەساڵی ١٩٢٣ سەڵــــتەنەی عوســــمانی هەڵوەشـــێنرایەوە وە ئەتــــاتورك کـرا بەسەرۆکی کۆماری تورکیا لە پاشا وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی . ئەتاتورک ستەمکارێکی بێ وێنە بوو  ،  لە پێــــناو چەسپاندنی کۆمارەکــەی ، بەتایبەتی گوڕینی نووسینی عەرەبی بۆ لاتینی کە زمانی قورئان بوو ، بانگدانی کرد بــە زمانی تورکی ،خەڵکی ناچارکرد شەبقەی رۆژئاوا لەسەر بـــکەن ،رۆژی پشــــوی گوڕی لە هەینــــی وە بۆ یەكشەممــــە ، جەژنـــــی ڕەمــــەزان و قوربانی  گـــوڕی ، ساڵنامەی کۆچی گوڕی ، لێدان و کپکردنی دەنگە ناڕەزاییکان کورد وەک  شێخ سەعیدی پیران لە ناوبردنی .
ئەمانە کۆمەڵی ئاکـــاری ستەمکارانـــەی ئەتاتورك بــــوون ، بۆ بەهـــێزکردنـــی کۆمارەکەی کەچی کەمترین ناڕەزایی لە ناخـــۆی کۆمارەکەی لـــێ کەوتـــــەوە بەشێکی زۆری چین و توێژاڵەکانی تورکیا بە رۆح و خوێن پشتگیریــــان دە کرد ، ئەم یەکڕێزەی ناخۆی تورکیا بووە هۆکاری ئەوەی کە پێگەی سیاسی و سەربازی تورکیا لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەهێز بێت و دۆژمنەکانی تورکـــیا  ئــــەم هێزە گەورەیەی ناوخۆ بۆ پشتگیری ئەتاتورك بە هەند وەربگرن ، وە جارێــــکی تر کەسێتی مەعنەوی دەوڵەتی تورکیا  بەهێزتر بـــێت . بەتایبەتی لە زەمەنـــــــــی عەدنان مەندریسە کە هەڵبژێرا ، جارێکی تر پەیوەندێکانیان  لەگەڵ خۆرئاوا و ئەمەریکا تونـــدوتۆڵ تر کرد ، وە بوونـــــە بەشـــــێک لە ئەنزیمـــــەی ســـەربــازی لـــە دژی بەرژەوەندێکانی روسیا ، وە چەندین دەستکەوتــــی سیاسی و سەربازی و ئابوریان بۆ تورکیا دەستەبەر کرد . چونکە یەکڕیزی لە ناو دەوڵەتی تورکـــیا بەهێز بوو ، پەرتەوازی ناو  پێکهاتەکانی خۆیان چارەسەرکرد. تەنها کەلێنێکی بچووکیان نەهێشتەوە کە دوژمـــن سودی  لێ وەربگرێـــت ئەمـــە خاڵی بەهــێزی سەرکەوتنەکانی ئەتاتورك و کۆمارەکەی بوو، بۆیە بەردەوامی  یەكڕیزی ناوخۆی تورکیا لە بەرامبەر دوژمنە  دەرەکێکاندا،  بۆتە هەوێنی بەهێزی بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکەدا.   

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×