حیکمەت یان بەختی سیاسی؟
زانا توفیق بەگ
2021-06-07   794
حیکمەت بریتیە لە ڕۆحێکی یاخی شوڕشگێڕانە لە
ناو زهنێتی ئەو کەسانەی کە عەوداڵی فێربوون و بیرکردنەوەن لە بوارەکانی فەلسەفەی ژیان
و فەزیلێتدا ، ئەم بوارە بۆ مرۆڤ کارێکی ماندووکەرو تاقەت پڕۆکێنە لە ناو ئەو کۆمەڵگایانەی
کە ڕێز لە خەڵکانی خاوەن حیکمەت و ژیری و تێگەیشتن ناگرن، بە داخەوە کورد بەشێکە لەو بوونەوەرەی جیهان
کە ناتوانێ نرخ و بەهایەکی گەورە بۆ ئەو کەسانەی خۆی دابنێ کە لە بوارەکانی هوشیاری
سیاسی و ئەدەبی و فەلسەفەدا توانایەکی گەورەو جێگا پەنجەیان دیارە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا.
ئایا حیکمەت و بەخت چ ڕۆڵێك دەبینێت لە ناو پرۆسەی سیاسی و حیزبی کوردیدا؟
پرۆسەی سیاسی لە هەرێمدا بەتایبەتی حیزبی سیاسی هەوڵی دروستکردنی خەڵکانی
دەبەنگ و گەلحۆی سیاسی دەدات، نەك کەڵک وەرگرتن
لە کەسانی خاوەن بیریارو کەفائەتی فکری چونکە بوونی کەسانی ڕۆشنفکر خاوەن فەزیڵەت
و حیکمەت بۆ سیستەمێکی سیاسی بێ بنەما
ترسناکە، هەمیشە لەناو سیستەمێکی بێ مۆڕاڵ
و بێ فەلسەفەی سیاسی لە جیاتی ئەوەی تواناکانی مرۆڤی خاوەن حیکمەت و ژیر. بەرپرسیاریەتی
سەرەکی وەرگرن لە دام دەزگا سیاسیەکان و دەزگای بەڕێوەبردندا بە پێچەوانەوە بەختی سیاسی دەبێتە کردنەوەی دەرگای
گەیشتن بە هەموو پلەو دەسەڵاتەکانی سیستەمی سیاسی و حیزبی . هەمیشە حیزبی سیاسی و دەسەڵات هەوڵی ئەوە دەدات
کە ئەتکی خەڵکانی خاوەن حیکمەت و خاوەن مەهاراتی سیاسی بکات.
کورد و عەقڵێتی سیاسی بەردەوام کار لەسەر بوونی
کەسانی بێ توانا و بێکەڵک لەڕووی فەلسەفەی سیاسی و نەشارەزا لە بواری بیرۆکراتێتی
بەڕیوەبردندا دەدات پرۆسەی پەروەردەی سیاسی لە کوردستاندا ئیفلیج دەکا .
باشترین نمونەن بۆ کوشتنی ڕوحی ڕەخنەیی لەناو دەزگاکانی
سیاسیدا حیزبە یان ئۆرگانەکانی فۆڕمی سیاسیە
لە کوردستاندا، گرنگی لای حیزبی کوردی بۆ
بەردەوامبوونی لە دەسەڵاتدا بریتیە لە بەکارهێنانی
بەختی سیاسی بۆ وەرگرتنی پلەو پۆست نەك حیکمەت و خەڵکانی خاوەن توانای فکری. .
حیزبی
کوردی و دەسەڵات، دژی بە سیستەمکردنی ناوەندەکانی
خۆیەتی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە خاوەنی کەفائەتی زاتی و ڕۆشنبیرین بە دەرەجەی ئیمتیاز
لە ناو بۆتەی دروستکردنی ململانیەی سیاسیەکان دا نغرویان کات ، هیچ رۆڵێکی میحوەریان
پێ نەدات بەتایبەتی لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا. دەسەڵات لە کوردستاندا هەمیشە کار بە پێوەرەکانی بەختی
سیاسی دەکات بۆ کەسانی حیزبی ئەم پێوەرە ناوەندەکانی حیزبی کوردی کردۆتە ناوەندێکی گەندەڵی بێ بەرنامەی سیاسی
لەم کێبڕکیە دا لەنێوان حیکمەت و بەختی سیاسیدا،
هە میشە حیکمەت وەك خاوەن دیدگای زانستی و واقیعی وە خوێندنەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان
لە ڕووی مەنهەجیەوە بۆ کۆمەڵگاو دەسەڵاتی سیاسی دەبێتە قوربانی بەختی سیاسی ، چونکە
کێڵگەی بەرهەم هێنانی هێزی سیاسی لە کوردستاندا ، پێویستیان بە کەسایەتی خاوەن
سوتفەی سیاسی زیاترە نەك خەڵکانی خاوەن کەفائەتی زانستی و سیاسی هەر لەم ڕوانگەیەوە
دەبینین ڕۆژانە ئەو کارێکتەرە حیزبیانەی ناو حیزبی کوردی کە خاوەنی فکرو بەهای مەعریفین ڕۆژلەدوای رۆژ لە پاشەکشەدان وە بڕوایان بە کاری سیاسی لە هەرێمدا لاوازەدەبێت تا ئەندازەی بێ هیوای بۆ کاری سیاسی لەناو فۆڕمێکی
حیزبیدا.